روبیۆ: ئەگەر سزاکانی سەر سووریامان لانەدابا، دەکرا ببێتەوە گۆڕەپانی داعش

21-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر سزاکانی سەر سووریایان هەڵنەگرتبان، دەکرا لە چەند هەفتەیەکدا سووریا ببێتەوە گۆڕەپانی چەکدارانی داعش.
 
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 21-05-2025، لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، هۆکاری بڕیاری هەفتەی رابردووی واشنتنی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا روونکردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکە لەژێر دەسەڵاتی نوێدا لە لێواری داڕمان بووە و دەبوو بەپەلە هەنگاو بنرێت بۆ رێگریکردن لەوەی دووبارە ببێتەوە گۆڕەپانی داعش.
 
روبیۆ گوتی: "ئەگەر سووریا دابڕمێت، شەڕی نێوخۆیی لێدەکەوێتەوە. شەڕی نێوخۆش واتا سووریا دەبێتە گۆڕەپانی داعش و جیهادییەکانی دیکە، ئەمە جگە لە گەڕانەوەی هەژموونی ئێران بۆ نێو وڵاتەکە."
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، "هیچ گەرەنتییەک نییە کە بە دەستڕاگەیشتن و کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتی راگوزەریی سووریا، ئەنجامێک بەدەستبێت؛ لەوانەیە ئەنجام هەبێت و لەوانەشە نەبێت؛ بەڵام ئەگەر کاریان لەگەڵ نەکەین، ئەوە گەرەنتییە کە هیچ ئەنجامێک نابێت، بۆیە دەبوو زوو هەنگاو بنێین."
 
سەبارەت بە کاتی هەڵگرتنی سزاکان و رۆڵی هاوپەیمانە هەرێمییەکان، روبیۆ روونیکردەوە: "ئەگەر ئێمە هەفتەی پێشوو ئەو سزایانەی سەر سووریامان لانەدابا، کە ئێستا یەکێتیی ئەورووپاش هەمان شتیان کردووە، ئەوکات هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە نەیاندەتوانی پارە ببەخشن بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە راگوزەرە حوکمڕانیی خۆی سەقامگیر کردبا؛ دەکرا ئەم شوێنە (سووریا) لە چەند هەفتەیەکدا دابڕمابا و دووبارە بووبایەتەوە گۆڕەپانی داعش."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە