ترەمپ: ئەستەمە داوا لە ئیسرائیل بکەین هێرشەکانی بۆ سەر ئێران رابگرێت

21-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ''ئەستەمە'' داوا لە ئیسرائیل بکەن هێرشەکانی بۆ سەر ئێران رابگرێت، لەبارەی دانوستاندنەکانی ئەتۆم لەگەڵ ئێرانیش ئاماژە بەوە دەکات: ''ئامادەین، خوازیارین و تواناشمان هەیە''.
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی، 20ـی حوزەیرانی ئەم مانگە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپا لە جنێڤی سویسرا، بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام بەو مەرجەی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی رابگرێت، هاوکات جەختیشی کردەوە، کە "بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ئاشتییانەیە."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەمان رۆژ، لەبارەی ئەم قسەیەی عێراقچی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، ''ئەستەمە'' لە دۆخێکی وەها داوا لە ئیسرائیل بکەن هێرشەکانی بۆ سەر ئێران رابگرێت، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی ئەتۆمیش گوتی: ''ئێمە ئامادەین، خوازیارین و تواناشمان هەیە، لەگەڵ ئێرانیش لە گفتوگۆدا بووین و دەبینین چی روودەدات.''.
 
تاوەکو ئێستا پێنج گەڕی دانوستاندن لەنێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوەچوون. بڕیار بوو گەڕی شەشەمی دانوستاندنەکان لە 15ی ئەم مانگە لە مەسقەتی پایتەختی عوممان بەڕێوەبچێت، بەڵام دوای ئەوەی ئیسرائیل رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی هێرشی کردە سەر ئێران، دانوستاندنەکان وەستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سزاکە بۆ ئەو هاونیشتمانییە لە دادگەی کانتەربێری کراون لە شاری کانتەربێری لە رۆژهەڵاتی بەریتانیا دەرکرا

هاونیشتمانییەک لە بەریتانیا بە 2 ساڵ و 3 مانگ زیندانی سزادرا

هاونیشتمانییەک بە ناوی رێبوار حەمەد، دوای ئەوەی بە بەلەم بە شێوەیەکی نایاسایی چووە بەریتانیا دەستگیرکرا و سزای 2 ساڵ و 3 مانگ زیندانی بۆ دەرکرا. رێبوار پێشتر لە ئیتاڵیا بە تاوانی "تیرۆر" سزادرابوو و دوای ئازادکردنی، گەڕایەوە بەریتانیا