ترەمپ داوای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەکات: دەبێت پێم بدەن

21-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، شایستەی چەندین خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، بەڵام لەبەر ئەوەی بە گوتەی خۆی، کەسێکی لیبڕاڵ نییە، خەڵاتەکەی پێ نادەن.
 
ترەمپ رۆژی هەینی 20ی حوزەیران، لەدوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەی لە ویلایەتی نیوجێرزی، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و باسی لەوە کرد، لە بەرامبەر پەیماننامەی ئاشتیی ئەم دواییەی نێوان رواندا و کۆنگۆ، چارەسەربوونی ململانێی نێوان کۆسۆڤۆ و سربیا، هەروەها وەستانی جەنگی هیندستان و پاکستان، "پێویستە" خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبدەن.
 
مات گەیتز، ئەندامی پێشووی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گوتبووی، ئەگەر ترەمپ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی دەوێت، با تەنیا لێپێچینەوە لەگەڵ ئێران نەکات، با پشکنەر بنێرێتە ئیسرائیل و تەل ئەڤیڤ ناچار بکات دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی ببێت، دواتر ئێرانیش رازی دەبێت؛ ئەگەر ترەمپ ئەمە بکات، گەیتز پێشنیاز دەکات خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبدەن و ناوی خەڵاتەکە بۆ تاهەتایە بگۆڕن بۆ "خەڵاتی ترەمپی ئاشتی."
 
ئەمڕۆ پاکستان رایگەیاند، ناوی ترەمپ وەکو بەربژێرێکی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بۆ لیژنەی خەڵاتەکە پێشنیاز دەکات.
 
شرۆڤەکارانی پاکستان دەڵێن، ئەم هەوڵەی وڵاتەکەیان بۆ ئەوەیە تاوەکو وا لە ترەمپ بکەن، بیر لەوە نەکاتەوە لە شەڕی ئیسرائیل دژی ئێران بەشدار بێت.
 
پاکستان هێرشەکانی ئیسرائیلی سەرکۆنە کردووە و دەڵێت، ئیسرائیل یاسای نێودەوڵەتیی پێشێل کردووە.
 
ئایاری ئەم ساڵ، ترەمپ ئاگربەستێکی لەناکاوی راگەیاند کە کۆتایی بە چوار رۆژی شەڕی قورسی نێوان هیندستان و پاکستان هێنا.
 
لەو کاتەوە ترەمپ چەندین جار گوتوویەتی، رێگری لە دروستبوونی جەنگی ئەتۆمی کردووە و ژیانی ملیۆنان کەسی پاراستووە. هەروەها گلەیی ئەوەی کردووە کە وەکو پێویست ئەم هەوڵانەی ستایش نەکراون.
 
پاکستان دەڵێت، شەڕەکە بە نێوەندگیریی ئەمریکا وەستا، بەڵام هیندستان دەڵێت، واشنتن پەیوەندیی بە بابەتەکەوە نەبووە و هەردوولا شەڕکەرەکە لەنێوان خۆیاندا رێککەوتوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا