رووداو دیجیتاڵ
هاوپەیمانیی شارستانییەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوناک) سەرکۆنەى هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى سوێد لە بەغدا و رووداوى بێڕێزکردن بە قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمى پایتەختى سوێد دەکات.
20ـى تەممووز، سەلوان مۆمیکا، پەناخوازی کریستیانى عێراقى لە سوێد لەبەردەم باڵیۆزخانەى عێراق لەو وڵاتە بێڕێزى بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و ئاڵاى عێراق و وێنەى چەند سەرکردەیەکى شیعە کرد.
میگێل مۆراتینۆس، سەرۆکی یوناک ئاماژەى بەوەداوە کە بێڕێزیکردن بە کتێب و شوێنە ئایینییە پیرۆزەکان کارێکى رێزدارانە نییە و زۆرجار دەبێتە هۆى نانەوەى ئاژاوە و دروستبوونی تووندوتیژى.
20ـى تەممووز، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بێڕێزکردن بە قورئانی پیرۆز لەلایەن سەلوان مۆمیکاوە، خۆپێشاندان لە بەغدا روویدا و بەشێک لە باڵیۆزخانەى سوێد لەو شارە سووتێنرا و دواتر حکومەتى عێراقى باڵیۆزى سوێدى لە وڵاتەکەى دەکرد.
هاوپەیمانیی شارستانییەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2005 دامەزراوە و ئامانجەکەی بریتییە لە یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دژی تووندڕۆیی، ئەوەش لە رێگەی دیالۆگ و پێکەوە کارکردنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ