لە رووداوێکی تەقەکردن دا لە بۆسنیا سێ کەس کوژران

21-08-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای بۆسنیا بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە باکووری وڵاتەکە سێ کەس کوژران و یەکێک برینداربوو. رووداوەکە لە قوتابخانەیەک روویداوە و تەقەکەرەکە ویستوویەتی خۆی بکوژێت، بەڵام بریندار بووە. 
 
رۆژی چوارشەممە، 21-08-2024، پۆلیسی بۆسنیا بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی سانکسی مۆست، پاککەرەوەی قوتابخانەیەکی ئامادەیی، بەڕێوەبەر، سکرتێری بەڕێوەبەر و مامۆستایەکی کوشتووە." دواتر، پاککەرەوەکە گولـلەی بەخۆیەوە ناوە و ویستوویەتی خۆی بکوژێت، بەڵام نەمردووە و بە سەختی بریندارە.
 
عەدنان بێگانۆڤیچ، گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی ئونا سانا رایگەیاند: "دەورووبەری کاژێر 10:30 [11:30 بەکاتی هەولێر] لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە. ئەو کەسەی تەقەی کردووە بە سەختی خۆی بریندار کردووە و هێشتا لێکۆلێنەوەکان بەردەوامن."
 
بێگانۆڤیچ رایگەیاند: "لەبەر ئەوەی قوتابخانەکان هێشتا لە پشووی هاوینەن، هیچ قوتابییەک لە قوتابخانەکە نەبووە."
 
میدیای بۆسنیا لە زاری شایەتحاڵێک رایگەیاند: "پاککەرەوەکە پێشتر چەند لێکتێنگەیشتنێکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکە هەبوو. کێشەی لەگەڵ ئەو کەسانەدا هەبووە کە تەقەی لێکردوون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.