ماکرۆن: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکرێن، هیچ باڵیۆزخانەیەک لە فەلەستین ناکەینەوە

21-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، دوای ئەوەی پاریس دانی بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا، تاوەکو بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس لە غەززە ئازاد نەکرێن، باڵیۆزخانە لە فەلەستین ناکەنەوە.
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس گوتی: "ئازادکردنی بارمتەکان، مەرجێکی زۆر روونە، پێش ئەوەی باڵیۆزخانەیەک لە فەلەستین بکەینەوە."
 
ئەمە لەکاتێکدایە؛ بەریتانیا، کەنەدا، پۆرتوگال و ئوسترالیا ئەمڕۆ یەکشەممە 21-09-2025 دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا.
 
هەنگاوەکە تووڕەیی ئیسرائیلی لێکەوتەوە، کە لە ژێر گوشارێکی زۆری نێودەوڵەتیدایە بۆ ئەوەی جەنگی غەززە رابگرێت و رێگەی هاوکارییەکان بکاتەوە.
 
فەرەنسا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی سبەی دووشەممەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە ئەو بڕیارە دەدەن.
 
ماکرۆ هەروەها لە دژی ئاوارەکردنی خەڵکی غەززە قسەیکرد و گوتی: "ئەوانیش دەیانەوێت ببنە بەشێک لە وڵاتێکی سەروەر کاتێک دەست بە بنیاتنانەوەی خاکەکەیان دەکەنەوە."
 
ماکرۆن گوتی: "شێتییە ئەگەر مەرجی داننان بە دەوڵەت دەرکردنی خەڵکەکە بێت، ئێمە بەهیچ شێوەیەک نابێت ببینە بەشێک لەو پڕۆژەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوارەبوونی کەمبۆدییەکان بەهۆی هێرشەکانی تایلەندەوە.

نیو ملیۆن کەمبۆدی بەهۆی شەڕی سنوورییەوە ئاوارە بوون

بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانە سنوورییەکانی نێوان کەمبۆدیا و تایلەند کە دوو هەفتەیە دەستیپێکردووە، زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتیی کەمبۆدیا ئاوارە بوون؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە ناوچەییەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان.