ترەمپ: ئامادەین لەگەڵ تاران رێکبکەوین

21-11-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئاشتیی راستەقینەیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەدیهێناوە؛ باس لەوەش دەکات، ئامادەن لەگەڵ تاران رێکبکەون.
 
رۆژی هەینی 21-11-2025 دۆناڵد ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رادیۆی فۆکس نیووز لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست قسەی کرد و رایگەیاند، "هەورێکی رەشی گەورە" دوای دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەماوە.
 
ترەمپ رایگەیاند، "ئێستا ئێمە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ئاشتیمان هەیە. چەندین وڵات رێککەوتنیان واژۆکردووە. لە راستیدا، هەموو رۆژێک گۆڕانکاری روودەدات."
 
بەشێکی قسەکانی ترەمپ لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بوون دوای بۆردوومانەکەی مانگی حوزەیرانی سوپای وڵاتەکەی و هێرشەکانی ئیسرائیل و گوتی، ئامانجە سەربازی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی پووچەڵکرانەوە.
 
ترەمپ بە میدیا ئەمریکییەکەی گوت، "ئێران زۆر بە خراپی تێکشکێندراوە و توانای ئەتۆمی نەماوە."
 
بەڵام سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە گۆشەگیرییە دیپلۆماسییەکەی ئێران لەوانەیە بەم زووانە بە رێککەوتنێکی نوێ کۆتایی بێت و گوتی، "ئەوان دەیانەوێ رێککەوتنێک بکەن و ئێمەش رەنگە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکەین."
 
ترەمپ گوتی، "ساڵێک لەمەوبەر ئێران شانازی بەوەوە دەکرد کە زۆر بەهێزە. ئەمە رۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی تەواو جیاوازە، ئێمە هەورێکی رەشی گەورەمان لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لابرد بە بچووککردنەوەی قەبارەی ئێران."
 
سەبارەت بە دۆخی غەززەش ترەمپ گوتی، "تۆ حەماس دەبینی کە زۆر بە خراپی تێکشکێندراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست