براوەی 'یانسیبە قەڵەوەکە' لە ئیسپانیا نزیکەی 3 ملیار دۆلار وەردەگرێت

21-12-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
نۆرە بۆ کڕینی بلیتی یانسیبەکە
نۆرە بۆ کڕینی بلیتی یانسیبەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هاووڵاتیی ئیسپانی و بیانییەکانی مەدریدی پایتەخت، بۆ کڕینی گەورەترین یانسیب کە بە 'قەڵەوەکە' ناسراوە نۆرەیان گرتووە. بلیتێک بە 200 دۆلار دەکڕن و هەر کەسێک یانسیبەکە بباتەوە دەبێتە خاوەنی دوو ملیار و 830 ملیۆن دۆلار. 
 
ئیریک ئەلبورقورقو، یەکێکە لە کڕیارانی یانسیبەکە و دەڵێت، "بەهۆی ئەو نەریتەی کە لە ئیسپانیا بۆ یانسیبەکە هەیە هاتمە ئێرە. بابزانین دەتوانین ببینە کەسە بەبەختەکە."
 
لە مانگی حوزەیرانەوە تاوەکو رۆژێک پێش دیاریکردنی براوەکە کە 22ـی کانوونی یەکەمە، دوو کەس و زیاتریش دەتوانن هەمان یانسیب بکڕن کە نرخەکەی 200 دۆلارە و خەرجی و خەڵاتەکەشی دابەش بکەن.
 
براوەی ئەم ساڵ دوو ملیار و 830 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت؛ ئەمەش بە گەورەترین خەڵات دادەنرێت کە بتوانرێت لە یانسیبێکدا بەدەستبهێندرێت. 
 
ئایدە پێرێرا، کڕیارێکی دیکەیە گوتی، "هەموو کات بۆ کڕینی یانسیبەکە دێم و لەگەڵ خێزانەکەم بەشی دەکەم. بەختی خۆم تاقیدەکەمەوە."
 
لە ساڵی 1771ـەوە "یانسیبە قەڵەوەکە" لە مەدرید رادەکێشرێت. ساڵانە بە تێکڕا هەر ئیسپانییەک 73 دۆلار لە کڕینی یانسیبەکە خەرج دەکات. ساڵی رابردووش براوەی خەڵاتەکە دوو ملیار و 740 ملیۆن دۆلاری بردەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.