بۆچی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە ناکات؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش
A+ A-

رووداو - نیویۆرک

زیاتر لە دوو هەفتەیە قەیرانی سووریا و مەترسی لەسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ کۆبوونەوەیەکی لەسەر ئەم پرسە نەکردووە. نووسەرێکیش هۆشداری دەدات "ئەمە هەواڵێکی خراپە بۆ کورد و یارمەتیی سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات."
 
بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک چۆڵ دیارە و هیچ وڵاتێکی ئەندام داوای کۆبوونەوەی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کورد لە سووریا نەکردووە.
 
محەممەد ساڵح، لێکۆڵەری باڵا لە پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوە ئاماژە بە مەترسییەکانی سەر کورد دەکات و دەڵێت، بێدەنگیی جیهان جێگەی نیگەرانییە.
 
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رووداو سەبارەت بەو بێدەنگییە نێودەوڵەتییە، فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "سکرتێری گشتی رایگەیاندووە کە پاراستنی خەڵکی سڤیل دەبێت وەک کارێکی لەپێشینە بمێنێتەوە. هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتییەکی روونیان لەسەرە بۆ دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە دەبنە هۆی مەترسی بۆ سەر خەڵکی سڤیل یان تووندکردنی ئاڵۆزییەکان."
 
سەبارەت بەوەی بۆچی هیچ وڵاتێک داوای کۆبوونەوەی نەکردووە، فەرحان حەق دەڵێت: "ئەنجوومەنی ئاسایش چەندین جار کاری لەسەر بارودۆخی سووریا کردووە. ئەوە پەیوەستە بە خۆیانەوە کە بڕیار بدەن چی دیکە دەکەن سەبارەت بە بارودۆخی بەشی باکوور."
 
کۆڵن کڵارک، نووسەری کتێبی "دوای خەلافەت" هۆشداری لە دەرەنجامەکان دەدات و بە رووداوی گوت: "بەبێ زیادەڕەوی، ئەمە ئەگەرێکی راستەقینەی هەیە بۆ یارمەتیدانی سەرهەڵدانەوەی داعش. ئەگەر داعش بتوانێت سەرکەوتنێکی پڕۆپاگەندەیی بەدەستبهێنێت و هێزی مرۆیی خۆشی بەهێز بکات، ئەمە هەواڵێکی خراپە بۆ سووریا، بۆ گەلی کورد و بۆ تەواوی ناوچەکە."
 
لە سۆشیال میدیاش زۆر کورد رەخنە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی وڵاتانی رۆژئاوا دەگرن و دەڵێن دوای ئەوەی لە جەنگی دژی داعشدا قوربانییەکی زۆریان دا، ئێستا پشتیان تێکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی پارێزگای رەققەی سووریا. وێنە: AFP

حکومەتی ئەڵمانیا بۆ رووداو: مەرجمان لە پڕۆژەی دەستپێکی نوێی سووریا بەشداری هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانە

وەزارەتی هاوکاری و پەرەپێدانی ئابووریی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان حکومەتی ئەڵمانیا و رەوەندی سووری، پلاتفۆرمی "دەستپێکێکی نوێ بۆ سووریا" لە شوباتی 2025ـدا دامەزراوە، وەزارەتەکە ئاشکرای کرد :"پاراستنی فرەڕەنگیی سووریا و پاراستنی مافی کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکان، مافی ژنان، کچان و گرووپە جیاوازەکان" مەرجی سەرەکین بۆ وەزارەتی فیدراڵ بە گشتی و بەتایبەتیش بۆ بەشداریکردن لە پلاتفۆرمەکەدا."