پەنابەرانی کورد لە کۆرسەکانی زمانی ئەڵمانی بێبەش دەکرێن

دوێنێ کاژێر 01:06
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا، لە بڕیارێکی نوێدا کۆرسەکانی زمانی ئەڵمانی بۆ پەناخوازان، ئۆکراینییەکان و هاووڵاتییانی ئەورووپی نیشتەجێی وڵاتەکەی راگرت. ئەم بڕیارە هەزاران کوردی پەناخواز لە ئەڵمانیا دەگرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی داواکانیان رەتکراوەتەوە.
 
جەمال نەرمۆ، فەرمانبەر لە شارەوانیی ئۆڵدنبۆرگ، لە بەرنامەی دیاسپۆرا بەشداربوو رایگەیاند، ئەو کەسانەی هێشتا مافی پەنابەرێتییان وەرنەگرتووە، لە کۆرسە خۆڕاییەکانی زمان و خۆگونجاندن بێبەش دەکرێن و لەمەودوا هەر پەنابەرێک بۆ بەشداریکردن دەبێت سێ هەزار یۆرۆ بدات.
 
بڕیارەکە لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ئەلێکسەندەر دۆبرینت دەرکراوە و بووەتە جێی ناڕەزایەتیی هەندێک لە پارتە سیاسییەکان، کە پێیانوایە زیان بە پڕۆسەی خۆگونجاندنی کۆچبەران و تێکەڵبوونیان لەگەڵ بازاڕی کار دەگەیەنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی دەڵێت، سێ هەزار کەس کوژراون

عێراقچی وەڵامی قسەیەکی ترەمپ بۆ رووداو دەداتەوە: بەڵگەتان لایە بیخەنەڕوو

ترەمپ بە زمانە تووندەکەی گەڕایەوە سەر مەلەفی ئێران. لە کۆشکی سپییەوە و لە وەڵامی رووداودا ئامارێکی شۆکهێنەری لەبارەی کوژراوانی ئێران درکاند.