مارکێتێکی کوردی لە ناو مزگەوتێکی ئەڵمانیا کراوەتەوە

دوێنێ کاژێر 03:12
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنێکی نێو مارکێتەکە
دیمەنێکی نێو مارکێتەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری گێڵزنکیرشنی ئەڵمانیا، کە ژمارەیەکی زۆری موسڵمان و 32 مزگەوتی لێیە، کوردانیش خاوەنی مزگەوتی خۆیانن و چەندین ساڵە مزگەوتی برایەتی کراوەتەوە. لە مانگی رەمەزاندا، خواستی کوردانی تاراوگە لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەکانی کوردستان زیاد دەکات.
 
حاجی هشیار جزیری، کە خەڵکی دهۆکە و لە گێڵزنکیرشن دووکانێکی لەنێو مزگەوتە کوردییەکە کردووەتەوە، بەرهەمەکانی کوردستان هاوردە دەکات و دەیانفرۆشێت.
 
حاجی هشیار ئاماژەی بەوە کرد، زۆربەی کڕیارەکانی خەڵکی باشووری کوردستانن، بەتایبەتی ناوچەی بادینان، هەروەها هاووڵاتییانی ئێزدی و کرستیانیش سەردانی دووکانەکەی دەکەن.
 
هەروەها باسی لەوەش کرد کە بەپێی داواکاریی کڕیارەکانی، کەلوپەل لە کوردستانەوە بۆ ئەڵمانیا دەهێنێت. دەربارەی خواستی کڕیارەکانیش باس لەوە دەکات کە ئێزدییەکان زیاتر کەشک و ژاژی لێ دەکڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە