رووداو دیجیتاڵ
ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە بەریتانیان و مەترسیی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر، رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا کەسانێکی ساختەچی تەلەفۆنیان بۆ بکەن و هانیان بدەن رازی ببن بنێردرێنە ئەو وڵاتە؛ حکومەتی بەریتانیا هیچ ئاگاداری ئەو جۆرە کارانە نییە و پەیوەندیی پێیەوە نییە.
ئەو کەسانەی لە بەریتانیا پەیوەندی بە کۆچبەرانەوە دەکەن، نە پەیوەندییان بە دەوڵەتی بەریتانیاوە هەیە و نە رێکخراوی پشتیوانی لە کۆچبەران (مایگرەنت هێڵپ) رایسپاردوون تەلەفۆن بۆ کۆچبەران بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەدا بەڵێن بە کۆچبەران دەدرێت، ئەگەر بە چوونە رواندا رازی ببن، 3000 پاوەند وەکو دیاری وەربگرن. پێدەچێت ئەوانەش کەسانی چالاکڤانی دژی کۆچبەران بن.
وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا و رێکخراوی مایگرەنت هێڵپ سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەن و داوا دەکەن کۆچبەران بڕوایان پێنەکەن.
پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە و لە ئەنجوومەنی پیرانی بەریتانیادا جارێکی دیکە دەنگدان لەسەری دواخراوە. بۆیە ئێستا ناکرێت کەس لە بەریتانیاوە بنێردرێتە رواندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ