باندێکی ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لە یۆنان دەستگیر کران

22-03-2024
رووداو @Rudawkurdish
باندی ساختەکردنەکە لە 11 کەس پێکهاتوون
باندی ساختەکردنەکە لە 11 کەس پێکهاتوون
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یۆنان باندێکی ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان دەستگیر کران، کە 11 کەسن و لە چوار چاپخانە کاریان دەکرد.
 
پۆلیسی یۆنانی بە هاوکاریی پۆلیسی ئەورووپی (یۆرۆپۆل) سێ فەڵەستینی، سێ لاتڤی، دوو ئێرانی، دوو سووری و لوبنانییەکیان دەستگیر کردووە. کاری ئەو باندە جگە لە ساختەکردنی بەڵگەنامەکان، بە قاچاخ ناردنی کۆچبەران بووە بۆ وڵاتانی ئەورووپا لەڕێگەی فڕۆکەوە.
 
پۆلیسی یۆنان دەڵێت، نرخی پاسپۆرت یان ناسنامەیەکی ساختەی ئەورووپی لای ئەو باندە 1200 یۆرۆ بووە و بەڵگەنامەکانیش زۆر ورد و بە کوالێتییەکی بەرز ساختە کراون؛ بەوەش 600 هەزار یۆرۆیان کۆکردووەتەوە.
 
ئەوانەی بەڵگەنامە ساختەکانیان پێبووە توانیویانە لە وڵاتانی دیکە بەو بەڵگەنامانە بژین و بە فەرمی لە شارەوانییەکان ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.