یەکەم تاقیکردنەوە لەسەر بەستنەوەی مێشکی مرۆڤ بە ئامێرە زیرەکەکانەوە کرا

22-03-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئیلۆن مەسک رایدەگەیێنێت، توانیویانە یەکەم تاقیکردنەوە لەسەر بەستنەوەی مێشکی مرۆڤ بە ئامێرە زیرەکەکانەوە بکەن و ئەنجامەکان "هیوا بەخشن."
 
رۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئاداری 2024، ئیلۆن مەسک، سەرمایەداری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیاکانی ئێکس، تێسلا و سپەیس ئێکس رایگەیاند، کۆمپانیای Neuralinkـی ئەمریکی کە لەلایەن خۆیەوە خاوەندارێتی دەکرێت، یەکەم تاقیکردنەی بۆ بەستنەوەی مێشکی مرۆڤ بە ئامێرە زیرەکەکانەوە کردووە. 
 
مەسک لەبارەی تاقیکردنەوەکە رایگەیاند، "ئەو کەسەی کە تاقیکردنەوەکەی لەسەر کراوە لە دۆخێکی باش دایە، ئەنجامە سەرەتاییەکان هیوابەخشن."
 
دوای چەندین ساڵ دواخستن، لە ئایاری پار، بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا رێگەیدا کە کۆمپانیاکە مێشکی مرۆڤ بە کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکانەوە ببەستێتەوە.
 
مەسک لەبارەی کاری کۆمپانیاکەی گوتی: "ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە کە زیاتر لە ژیریی دەستکرد نزیک ببێتەوە، بەڵام ئێستا ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە کە کەسانی نیڤشکان لە رێگەی مێشکیانەوە کۆنترۆڵی شتەکان بکەن."
 
کۆمپانیاکەی مەسک دەڵێت، پێشتر بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەیان لەسەر مەیموون کردووە و لە رێگەی بەکارهێنانی ئامێرێک لەنێو مێشکی مەیموونەکە، توانیویانە مێشکی مەیموونەکە بە ئامێرە زیرەکەکانەوە ببەستنەوە.
 
لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە ئامێرەکە لەنێو سەری مرۆڤ جێگیردەکرێت و دەتوانێت چالاکی دەمارەکان تۆماربکات و لە رێگەی سیگناڵەوە چالاکییەکان بگوازرێنەوە بۆ ئامێرە زیرەکەکان. 
 
کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەدوای چاندنی ئامێرەکە لەنێو مێشکدا، مرۆڤ دەتوانێت بێ ئەوەی هیچ جووڵەیەکی فیزیکی بکات، کارەکانی بکات؛ بۆ نموونە مرۆڤ دەتوانێت بەبێ بەکارهێنانی دەستی، ئەوەی لە مێشکیدایە بینووسێت یان تەنیا لە رێگەی مێشکەوە مرۆڤ دەتوانێت کار بە مۆبایلەکەی بکات.
 
ئیلۆن مەسک، سەرمایەداری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیاکە دەڵێت، "کۆمپانیاکە هەوڵ دەدات لە رێگەی ئەو کارەوە هێز بۆ مرۆڤ بگەڕێنێتەوە و وا لەو کەسانە بکات کە خاوەن پێداوێستی تایبەتن و توانای جووڵاندنی ماسوڵکەیان نییە، بتوانن لە کەسانی ئاسایی خێراتر مۆبایل بەکاربهێنن."
 
مەسک دەشڵێت: "دڵنیاین لە رێگەی ئەو ئامێرەوە کەسێک کە دڕکەپەتکی پچڕاوە و توانای جووڵەی نییە، دەتوانێت هەموو کارەکانی خۆی راپەڕێنێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەردەم پەرلەمانی کۆریای باشوور دوای کشانەوەی هێزەکان. وێنە: AFP

کۆریای باشوور باری نائاسایی لە وڵاتەکە هەڵگرت

ئێوارەی سێشەممە، یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور باری لەناکاوی لە وڵاتەکە راگەیاند و دەسەڵاتی سەربازی خستەکار، بەوەش سەرجەم چالاکییە سیاسییەکانی وڵاتەکەی قەدەخە کرد.