ئەمریکا هێلکە لە تورکیا و کۆریای باشوورەوە هاوردە دەکات

22-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە و بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ پلانی داناوە سەدان ملیۆن هێلكە لە تورکیا و کۆریای باشوور هاوردە بکات و باڵانسی نرخ بگەڕێنێتەوە.
 
برووک رۆڵینز، وەزیری کشتوکاڵی ئەمریکا رایگەیاند، هاوردەکردنی هێلکە لە تورکیا و کۆریای باشوورەوە دەستیپێکردووە و خەریکن گفتوگۆ لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە لەسەر هەمان بابەت دەکەن.
 
خانمە وەزیرەکە گوتی: "لە ماوەیەکی کورتدا سەدان ملیۆن هێلکە هاوردە دەکەین."
 
حکومەتی ئەمریکا یەک ملیار دۆلاری بۆ گەڕاندنەوەی باڵانسی نرخی هێلکە دابینکردووە.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە دەگەڕێتەوە. نەخۆشییەکە بووەتە هۆی ئەوەی 30 ملیۆن مریشک لەنێوببردرێن، ئەوەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بازاڕی هێلکە دروستکردووە.
 
هەرچەندە پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی زۆری لەسەر دابەزاندنی نرخ دا، بەڵام ئەم ساڵ نرخی هێلکە 41٪ بەرزبووەتەوە.
 
جگە لە تورکیا و کۆریای باشوور، کۆمەڵەی بەخێوکردنی پەلەوەرانی پۆڵەندا و لیتوانیا دەڵێن، تیمی دیپلۆماسیی ئەمریکا پەیوەندییان پێوەکردوون.
 
وەزیری کشتوکاڵ گوتیشی، هەرکاتێک بینییان بەرهەمی هێلکە سەقامگیربووەوە، ئیدی پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن.
 
لە ساڵی 2019 نرخی یەک تەبەقی 30 هێلکەیی 3.75 دۆلار بوو؛ ئێستا بە 15 دۆلارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.