درۆنەکانی ئۆکراینا، گەشتەکانی چوار فڕۆکەخانەی مۆسکۆی راگرتن

22-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
درۆنەکانی ئۆکراینا، گەشتەکانی چوار فڕۆکەخانەی مۆسکۆی راگرتن
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی مۆسکۆ رایدەگەیێنن، بەهۆی هێرشی چڕی درۆنەکانی ئۆکرایناوە، گرفت بۆ هاتووچۆی ئاسمانی لە دەورووبەری مۆسکۆ دروست بووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، سێرگی سۆبیانین، سەرۆکشارەوانیی مۆسکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، لە دوێنێ شەوەوە، رووسیا 23 درۆنی ئۆکراینی خستووەتە خوارەوە، کە ئاراستەی مۆسکۆ کرابوون. 
 
دەزگای فیدراڵیی گواستنەوەی ئاسمانیی رووسیا (رۆساڤیاتسیا) لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی شێرەمێتیێڤۆ، ڤنوکۆڤۆ، دۆمۆدێدۆڤۆ و ژوکۆڤسکی لە مۆسکۆ راگیراون.
 
جگە لە چوار فڕۆکەخانەی بازرگانیی سەرەکی، ژمارەیەک فڕۆکەخانەی بچووکی سەربازیش لە مۆسکۆ هەن. 
 
سەرۆکشارەوانیی مۆسکۆ رایگەیاند، جگە لە هێرشە درۆنییەکانی دوێنێ شەو، رۆژی چوارشەممەش، ئۆکراینا لانیکەم 27 درۆنی ئاراستەی شارەکە کردووە. 
 
زیاتر لە سێ ساڵە جەنگی ئۆکراینا بەردەوامە و هەردوولاش لە سەرەتای جەنگەکەوە رۆژانە بە نزیکەیی هێرشی درۆنی دەکەنە سەر یەکدی، بەڵام مۆسکۆ کەمتر کاریگەری درۆنەکانی لەسەر هەبووە. 
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا چەندین جار داواکارییەکانی کیێڤ و رۆژئاوای بۆ ئاگربەستێکی بێمەرج و دەستبەجێ رەتکردووەتەوە. 
 
رووسیا بە نیمچەدوورگەی کریمیاشەوە کە لە 2014 کۆنترۆلی کردووە، نزیکەی پێنج یەکی خاکی ئۆکراینای کۆنترۆڵ کردووە. 
 
شەڕەکە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس، ناچارکردنی ملیۆنان کەس بەجێهێشتنی ماڵەکانیان، وێرانکردنی شار و گوندەکان لە سەرانسەری رۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.