کەرێک دوای پێنج ساڵ لە ونبوونی، لەگەڵ کۆمەڵە ئاسکێک دەردەکەوێتەوە

22-06-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دیزڵ، ئەو گوێدرێژەیە کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە رێکردنێکی نێو سرووشت ترسا و رایکرد، راوچییەک بە رێکەوت ڤیدیۆی کۆمەڵێک ئاسک دەگرێت و دەبینێت دیزڵ لەگەڵیاندا دەژی.
 
رۆژی شەممە، 22-06-2024 گوێدرێژێک لەلایەن راوچییەکی ئەمریکاوە دۆزرایەوە، کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە دەست خاوەنەکەی رایکردبوو. ماکس فێنێڵی راوچی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڤیدیۆی گوێدرێژەکەی گرت و دەردەکەوێت لەگەڵ کۆمەڵێک ئاسک لە دۆڵێکدا پێکەوە دەژین.
 
دیزڵ، ناوی گوێدرێژەکەیە و پێنج ساڵ لەمەوبەر لە کالیفۆرنیا لەلای خێزانێک دەژیا. تێری دروری، خاوەنی گوێدرێژەکە گوتی "لە نیسانی 2019 لەگەڵ دیزڵ چووینە نێو سرووشت، شتێک دیزڵی ترساند و رایکرد، لەوکاتەوە نەماندۆزییەوە."
 
دوای ئەوەی ئەو خێزانە دەزانن دیزڵ لە ژیاندا ماوە و لەگەڵ ئاژەڵی کێویدا دەژی، بڕیاریاندا نەیگرنەوە و نەیهێننەوە.
 
دەیڤ دروری، هاوژینی تێری گوتی "ئەوکات زۆر بەدوای دیزڵدا گەڕاین، چەندین کیلۆمەترمان بڕی، بەڵام نەمانتوانی بیدۆزینەوە."
 
ماکس لە ڤیدیۆکە دەڵێت "کۆمەڵێک ئاسکم بینی و ئەو گوێدرێژەشیان لەگەڵە." هەرچەندە ماکس زۆر بە دەنگێکی نزم قسە دەکات، بەڵام ئاسکەکان و دیزڵ هەستی پێدەکەن و رادەکەن. ئەوەی کە بووەتە جێگەی سەرنج، دیزڵ ئاژەڵێکی ماڵی بووە و ئێستا لەگەڵ ئاژەڵی کێوی دەژیت.
 
ماکس لە ژێر ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەدا نووسیویەتی "لە سەیرکردنی ئەو ڤیدیۆیە تێرنابم، سەرسامم کە گوێدرێژەکە دڵخۆش و تەندروست دەردەکەوێت."
 
تێری دروری دوای بینینی ڤیدیۆکە گوتی: "ئەو ئێستا بەڕاستی گوێدرێژێکی کێوییە، نامەوێت بیگرم و بیهێنمەوە لای خۆمان. گوێدرێژەکان دەتوانن بە تەنیا بژین و بەدوای خواردندا بگەڕێن. لە کۆتاییدا توانیمان ئەو ببینین، دەزانین کە ئەو باشە و باشترین کاتەکانی ژیانی بەسەردەبات، ئەوەش بۆ ئێمە حەسانەوەیەکە، زۆریشی بیر دەکەین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.