بەریتانیا: لە یەک رۆژدا نزیکەی 900 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە وڵاتەکەمان

22-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز. وێنە: ئەرشیڤ
بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز. وێنە: ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا دەڵێت، تەنیا لە یەک رۆژی ئەم هەفتەیەدا نزیکەی 900 کۆچبەر لە فەرەنساوە پەڕیونەتەوە ئەوبەر؛ ئەمەش لە ساڵی رابردوو زیاترە.
 
زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لەڕێگەی ئاوەوە دەچنە نێو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، لەنێو یەکێتییەکە راناوەستن و دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا؛ بۆ ئەمەش دەبێت بچنە فەرەنسا.
 
لە رۆژانی داهاتوودا هەم لە فەرەنسا و هەم لە بەریتانیاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەکرێن، کە مژاری سەرەکیی بانگەشەکانیان کێشەی کۆچبەرانە.
 
دروست لەو کاتەدا وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە 882 کۆچبەر توانیویانە لە فەرەنساوە و بە 15 بەلەمی بچووک خۆیان بگەیێننە بەریتانیا. بەمەش ژمارەی ئەوانەی ئەم ساڵ توانیویانە بگەنە بەریتانیا گەیشتووەتە 12،313 کەس، کە زۆرترە لە ژمارەی ئەوانەی پار و پێرار تاوەکو ئەم کاتانە خۆیان گەیاندبووە ئەوێ.
 
بەهۆی تووندبوونی یاساکانی کۆچبەری لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و هەبوونی دەرفەتی باشتری کارکردن و ژیان، زۆربەی کۆچبەران لە فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا نامێننەوە و بە نۆکەندی ئینگلیزدا رێگەی هات و نەهات بۆ گەیشتنە بەریتانیا دەگرنەبەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.