دادگەیەکی ئەڵمانیا وەڵامی سکاڵای پەنابەرێکی سووریایی دەداتەوە

22-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
دادگەیەکی ئەڵمانیا وەڵامی پەنابەرێکی سووریایی داوەتەوە
دادگەیەکی ئەڵمانیا وەڵامی پەنابەرێکی سووریایی داوەتەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەک چۆن لە ئەم ساڵانەدا لەسەری راهاتوون کە لە دیاسپۆرادا زانیاریتان لەسەر کۆچی یاسایی و دوورکەوتنە لە کۆچی نایاسایی بدەینێ، لە ئاییندەشدا هەر وا دەبێت. وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەشتان دەدەینەوە کە یاسایی بن.
 
زۆر جار لەڕێگەی هێڵی گەرمی دیاسپۆراوە پرسیاری ئەوە دەکرێت، "ئەگەر کەسێک لە وڵاتێکی نێو یەکێتیی ئەورووپا مافی پەنابەریی وەرگرتبێت، دەتوانێت بچێت لە ئەڵمانیا بژی؟" هەیە دەپرسێت، "مادام وڵاتێکی دیکە دانی بەوەدا ناوە کە پەنابەرم و مافی پەنابەریی پێداوم، دەتوانم بێم و مافی پەنابەرییەکەم بکەمە ئەڵمانی؟"
 
ئەم هەفتەیە دادگای باڵای ئەورووپا وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە، "ئەگەر کەسێک لە وڵاتێکی دیکە مافی پەنابەریی وەرگرت، مانای ئەوە نییە کە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی دەتوانێت مافی پەنابەریی ئەڵمانیا وەربگرێت."
 
بڕیارەکەی دادگا وەڵامی سکاڵای خانمێکی هاووڵاتیی سووریایە، کە لە یۆنان مافی پەنابەریی وەرگرتبوو و داوای کردبوو ئەڵمانیا دان بەو مافی پەنابەرییەدا بنێت؛ بەڵام ئەڵمانیا تەنیا مافی مانەوەی کاتیی داوەتێ و وەکو کۆچبەرێک نەک پەنابەر مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست