ترەمپ: زیانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران "مەزنن"

23-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی ترووس سۆشیەڵ زیانەکانی هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بە "مەزن" وەسف دەکات و ستایشی "لێهاتوویی" سوپاکەی دەکات.
 
ترەمپ نووسیویەتی: "دەگوترێت زیانەکانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران 'مەزنن'. هێرشەکان بەهێز و ورد بوون. لێهاتووییەکی گەورە لەلایەن سوپاکەمانەوە نیشاندرا. سوپاس."
 
ئەم پۆستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە بەرپرسانی باڵای پێنتاگۆن وردەکاریی هێرشەکەیان ئاشکرا کرد. پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "وێران کراوە". 
 
هاوکات دان کەین، سوپاسالاری هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کردبوو کە هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان دەریدەخەن هەرسێ بنکەکە رووبەڕووی "زیان و وێرانکارییەکی زۆر قورس" بوونەتەوە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی پێنتاگۆن، لە "ئۆپەراسیۆنی چەکووشی نیوەشەو"دا، بۆمبهاوێژی ستراتیژیی B-2 و مووشەکی تۆماهۆک بەکارهاتوون بۆ کردنەئامانجی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان.
 
هێرشەکانی ئەمریکا لە 10یەمین رۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا ئەنجامدران. لە کاردانەوەی هێرشەکەدا، ئێران چەندین مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و بەرپرسانیشی هەڕەشەی کردنەئامانجی بنکەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکە کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی گووگڵ

گووگڵ دەڵێت بۆ راهێنانی ژیریی دەستکرد، مافی خۆیەتی هەموو شتێکی ئینتەرنێت کۆپی بکات

کۆمپانیای گووگڵ لە کێشەیەکی گەورەی یاساییدایە و دەڵێت، بۆ راهێنانی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی وەک Gemini، مافی ئەوەی هەیە هەموو ئەو زانیارییانە بەکاربهێنێت و کۆپی بکات کە بە شێوەی گشتی لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن، تەنانەت ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوەشیان پارێزراو بێت