جێگری سەرۆکی ئەمریکا ستایشی هێرشەکەی سەر ئێران دەکات

23-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ستایشی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەکات کە شەوی رابردوو کرایە سەر ئێران و بە "بەڵگەیەکی بێوێنە" لەسەر لێهاتوویی فڕۆکەوانان و هێزەکانی ئەمریکای وەسف دەکات. هاوکات رەخنە لە میدیاکان دەگرێت و بەرگری لە تیمی ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک ترەمپ دەکات.
 
ڤانس لە پۆستێکدا لە ئێکس نووسی: "ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی رابردوو بەڵگەیەکی بێوێنەیە لەسەر لێهاتوویی فڕۆکەوانانی ئەمریکی و ئەندامانی دیکەی خزمەتگوزاری، لە جەنەراڵ کەین و جەنەراڵ کورێلاوە تادەگاتە خوارەوە."
 
هەروەها ڤانس رەخنەی لە میدیاکان گرت و گوتی: "لەکاتێکدا میدیا بەبێوچان هێرشی کردووەتە سەر تیمی باڵای سەرۆک و هەوڵی چاندنی دووبەرەکی داوە، ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی رابردوو بەبێ هاوئاهەنگی و نهێنیپارێزیی تەواوی تیمی ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک، مەحاڵ دەبوو. من شانازییەکی بێئەندازەیان پێوە دەکەم و دەزانم سەرۆکیش هەروایە."
 
پۆستەکەی جەی دی ڤانس، دوای کەمتر لە 12 کاژێر دێت لە جێبەجێکردنی "ئۆپەراسیۆنی چەکووشی نیوەشەو"، کە تێیدا هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانیان کردە سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان.
 
جەنەراڵ دان کەین، کە ڤانس ئاماژەی پێکردووە، سوپاسالاری هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکایە و وردەکاریی هێرشەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرا کرد.
 
جەنەراڵ مایکڵ 'ئێریک' کورێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکایە (سێنتکۆم) کە سەرپەرشتیی راستەوخۆی ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە