لە کرواتیا تەقە لە خانەیەکی بەساڵاچووان کرا و پێنج کەس کوژران

22-07-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەیەکەی سەر بە شاری سلاڤۆنیا لە کرواتیا کەسێک تەقەی لە خانەیەکی بەساڵاچووان کرد و پێنج کەسی کوشت. 
 
رۆژی دووشەممە 22ـی تەممووزی 2024، تەلەڤزیۆنی فەرمیی کرواتیا HRT رایگەیاند، کەسێکی نەناسراو چووەتە نێو خانەیەکی بەساڵاچوقان لە شارۆچکەی داروڤاری سەر بە شاری سلاڤۆنیا و دەستڕێژی گوللـەی کردووە. دەستبەجێ پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
بەگوتەی پۆلیسی کرواتیا، رووداوەکە کاژێر 10:10 خولەکی بەیانی بەکاتی نێوخۆیی کرواتیا [کاژێر 09:09 خولەکی بەیانی بەکاتی هەولێر] روویداوە.
 
پۆلیس دەڵێت، "تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و کەسێکی دیکەش کە ئامادەکاری بۆ هێرشەکە کردووە، دەستگیر کراوە."
 
هەرچەندە تاوەکو ئێستا پۆلیس بە فەرمیی ناسنامەی تەقەکەرەکەی ئاشكرا نەکردووە، بەڵام میدیای کرواتیا ئاماژە بەوە دەکات، تەقەکەرەکە ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی سوپا بووە. 
 
کرواتیا یەکێکە لە وڵاتانی بەڵکان، ژمارەی دانیشتووانی سێ ملیۆن و 800 هەزار کەسە و بەیەکێک لەو وڵاتانە دادەندرێت کە بەدەگمەن رووداوی تەقەکردن تێیدا روودەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت