537 بەربژێری هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بە رەچەڵەک ئەڵمانی نین

22-09-2021
لهۆن نەسرەدین
چەند پۆستەرێکی بەربژێرانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا. وێنە: AFP
چەند پۆستەرێکی بەربژێرانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا. وێنە: AFP
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی 26ی مانگ، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا دەستپێدەکات و ئەمجارەش، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، ژمارەیەکی زۆر بەربژێر کە خەڵکی ئەڵمانیا نین خۆیان بەربژێرکردووە؛ ئەوەش بێ کێشە و بێ سەرئێشە نییە.
 
ئانامارینیا تراسنییا، بەربژێری پارتی سۆسیال دیموکرات کە بە رەچەڵەک رۆمانییە دەڵێت، "کەلوپەلم دزراوە، هەندێ شتی دیکەم شکێندراوە و هەڕەشەم لێکراوە و بەردیشیان گرتووەتە ماڵەکەم؛ ئەو ساتە قورسانەم بینیون".
 
خۆبەربژێرکردن بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا نەریتێکی زۆر کۆن نییە، بەڵام لە گەشەکردندایە، لە پەرلەمانی 2013 تاوەکو 2017دا لە کۆی 631 پەرلەمانتار، 37یان بە بنچینە کۆچبەربوون، لەم پەرلەمانەی ئێستا لە 709 پەرلەمانتار، 58یان بە بنەچە کۆچبەرن؛
واتە لە نزیکەی لە 6٪وە بۆ سەرووی 8٪ بەرزبووەتەوە.
 
جۆی چییالۆ، بەربژێری پارتی کریستیان دیموکرات کە بە رەچەڵەک تەنزانییە دەڵێت، "من رابردووی زۆر دوورم لەبیر نییە، بەڵام لێرە ئەگەر تۆ بەربژێرێکی رەشپێست بیت، جێگەی سەرنجی خەڵک دەبیت، من و رەشپێستەکانی دیکەی ئەڵمانیا ئەوە دەزانین و کار بۆ نەهێشتنی ئەو دیدگەیە دەکەین. ئێستا بیروبۆچوونی خەڵک تا رادەیەک گۆڕاوە و کۆمەڵگە فرەڕەنگتر بووە".
 
بۆ ئەم خوولەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، شەش هەزار و 227 بەربژێر هەن، 537یان بە بنەچە کۆچبەرن، یەكێک لەوانە جانان بایرام، کوردی باکووری کوردستانی سەر بە پارتی سەوزە.
 
جانان بایرام، بەربژێری پارتی سەوز کە بە بنەچە کوردە دەڵێت، "هەندێکجار بەهۆی رەگەزپەرستی و داخراوەیی کۆمەڵگەی کۆچبەرانەوە لێرە، بەربەست بۆ ئێمە دروستدەبێت؛ دایک و باوکی کۆچبەران گرنگی بە گۆڕانکارییەکانی نێو وڵاتەکانیان زیاتر لەوانەی ئێرە دەدەن، بەڵام 10 ساڵی دیکە هەموو ئەوە دەگۆڕدرێت، چونکە نەوەی نوێی کۆچبەران ئیدی ئەڵمانیا بە سەنتەری ژیانیان دەبینن".
 
لە کۆی 84 ملیۆن دانیشتووی ئەڵمانیا، نزیکەی 14 ملیۆنیان کۆچبەرن، 7.4 ملیۆنیان سەرووی 18 ساڵانن کە مافی دەنگدانیان هەیە، بە گوێرەی ئامارێكی ئەنجوومەنی کۆچبەران و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2017دا کەمتر 65٪ی کۆچبەرانی خاوەن وڵاتینامەی ئەڵمانی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

زیلینسکی رەتی دەکاتەوە گوشارەکانی ترەمپ و پووتین بۆ دەستبەرداربوونی خاکی ئۆکراینا قبووڵ بکات

بڕیارە سەرکردایەتیی ئۆکراینا رۆژی سێشەممە پلانێکی ئاشتیی هەموارکراو لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێ بکات بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، ئەمەش لەدوای لووتکەی رۆژی دووشەممەی لەندەن لەنێوان ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و هەریەک لە سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا