چوار کەس لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەلەبامای ئەمریکا کوژران

22-09-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی تەقەکردنی هەڕەمەکیدا لە ویلایەتی ئەلەبامای ئەمریکا چوار کەس کورژان و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. 
 
رووداوەکە کاژێر 11:00ی شەوی شەممە بە کاتی ئەلەباما، کە دەکاتە 7:00ی بەیانیی یەکشەممە بە کاتی هەولێر، لە گەڕێکێکی شاری بێرمینگهام دروستبووە. 
 
بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، دوو پیاو و ژنێک کە برینی گوللـە بە جەستەیانەوە دیاربووە، لە شوێنی رووداوەکە بێجووڵە کەوتبوون، دواتر راگەیێندرا کە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە. چوارەمیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 
 
بە گوتەی میدیای ئەمریکی، ژمارەیەک تەقەکار لە رووداوەکەدا تێوەگلابن. 
 
گوتەبێژێکی نەخۆشخانەی بێرمینگهامی ویلایەتی ئەلەباما رایگەیاندووە، 11 برینداری رووداوەکەیان پێ گەیشتووە. 
 
پۆلیسی بێرمینگهام لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، ئەفسەرەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.