یەکێتیی ئەورووپا 4 ملیار یۆرۆی دیکە بە قەرز دەداتە میسر

22-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی ئەورووپا و میسر رۆژی چوارشەممە یەکەمین لووتکەی هاوبەشیان کرد و چەندین رێککەوتنی قەرزیان واژۆ کرد، لەنێویاندا قەرزێک بە بەهای چوار ملیار یۆرۆ (4.6 ملیار دۆلار) بۆ هاوکاریکردنی قاهیرە.
 
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە کاتی پێشوازیکردن لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر رایگەیاند: "چەندین رێککەوتن واژۆ دەکەین کە دەرفەتی بازرگانیی زیاتریش لە میسردا دەکەنەوە."
 
رێککەوتنەکان دوای هاوبەشییەکی ستراتیژی دێن کە لە مانگی ئاداری 2024دا واژۆ کرا، لە کاتێکدا یەکێتیی ئەورووپا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسردا پتەوتر بکات، کە بە یاریزانێکی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دادەنرێت.
 
لە مانگی کانوونی دووەمی 2024دا، بەشی یەکەمی هاوکارییەکە بە بڕی یەک ملیار یۆرۆ درابوو بە میسر، کە بەم بڕە نوێیەوە کۆی هاوکارییە داراییەکە دەگاتە پێنج ملیار یۆرۆ.
 
یەکێتیی ئەورووپا هەروەها بڕی 1.8 ملیار یۆرۆی دیکەی وەک وەبەرهێنان بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە داراییەکانی دیکەی ئەورووپا راگەیاندووە، لەگەڵ 600 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری کە بۆ پڕۆژەی دیاریکراو تەرخانکراوە و 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچ خەرج دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە