سەرۆکی لیژنەی ئۆڵیمپیی عێراق دەسەڵاتەکانی رادەستی جێگرەکەی کرد؛ ئەمریکا سزای داوە

22-11-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی لیژنەی ئۆڵیمپیی عێراق بە شێوەیەکی کاتی جێگرەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری لیژنەکە راسپارد، ئەمەش لە کاتێکدایە پارێزەرەکانی سەرقاڵی مامەڵەکردنن لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر سەرۆکی لیژنەکە بەهۆی تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران.

مانگی رابردوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا عەقیل موفتنی سزا دا، بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی بانکێکی بازرگانیی عێراقی کە پەیوەستە بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
 
رۆژی شەممە، 22-11-2025، لیژنەی ئۆڵیمپیی عێراق ئاشکرای کرد، بە "دەستپێشخەریی" موفتن خۆی؛ عەبدولسەلام خەلەف، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی بەشێوەیەکی کاتی دەسەڵاتی پێدراوە سەرپەرشتیی کاروبارە ئۆڵیمپییەکان بکات تاوەکو ئەو کاتەی بابەتەکە یەکلایی دەبێتەوە.
 
لیژنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوو هەفتە زیاترە لیژنەی ئۆڵیمپیی نێودەوڵەتییان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، موفتن ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە ئاراستەی کراون، تیمێکی لە پارێزەران پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکەی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، عەقیل موفتن و عەلیی برای بە هەبوونی "پەیوەندیی نزیک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەواڵگریی سوپای پاسداران و هاوکاریکردن لە دابینکردن و گواستنەوەی پارە بۆ گرووپە چەکدارەکان لە عێراق کە پشتیوانیی سوپای پاسداران دەکەن" تۆمەتبار کردووە.
 
سزاکانی ئەمریکا رۆژی 09-10-2025 سەپێنران، ئەوکات گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: "موفتن بانکێکی بازرگانیی عێراقی بەڕێوەدەبات، سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل.

سەرۆکی بەڕازیل: ترەمپ بووەتە هاوڕێم و نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا دەکەم

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل رایگەیاند، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دروستکردووە و دەیەوێت نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا بکات بۆ ئەوەی رێگە لە هەڵگیرسانی جەنگ لە کیشوەرەکەدا بگرێت.