لە بەرازیل بەهۆی گەرماوە خەڵک شەوان پەنا دەبەنە بەر کەناراوەکان

24-01-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
کەناراوەکانی ریۆ دی جانێرۆ لە شەواندا.
کەناراوەکانی ریۆ دی جانێرۆ لە شەواندا.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، شاری ریۆ دی جانێرۆی بەرازیلە. بەهۆی گەرماوە خەڵک بەناچاری بەشەو خۆیان لە کەناراوەکان فێنک دەکەنەوە. 
 
جاناینا باربۆسا، هاووڵاتییەکی بەرازیلییە و دەڵێت: "بۆ ئەوە هاتووین تۆزێک فێنک ببینەوە، چونکە شارەکەمان ساڵ بە ساڵ گەرمتر دەبێت. ئێرە فێنکترین شوێنە و بەس ئێرەمان هەیە." 
 
پلەی گەرما بەرۆژ 41 پلە و بە شەویش 28 پلەی سیلیزییە. بەرزیی رێژەی شێ، لەوێ رێگری لە جەستە دەکات خۆی فێنک بکاتەوە، واتا ئەم پلە گەرمیە لە بەرازیل زیانی زیاترە لە هەمان پلەی گەرما لە عێراق، کە شێی کەمترە. 
 
ریناتا ئەلڤێز، دانیشتوویەکی دیکەی ریۆ دی جانێرۆیە و دەڵێت: "فێنک بووینەوە و بڕێک ئاو، شەربەت و شیرینیمان بۆ خۆمان و منداڵەکانمان هێناوە." 
 
بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانگە و حکومەتیش کەمکراوەتەوە. 
 
ریناتا ئەلڤێز، هاووڵاتییەکی بەرازیلییە و دەڵێت: "بەیانی تاوەکو کاژێر 11 لە ماڵ دەبین. مێردەکەم زووتر هەڵدەستێ، بەڵام 11:30 دەچینە سەر کار."
 
بەڕازیل یەکیکە لەو وڵاتانەی رووبەڕووی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا بووەتەوە. 
 
بە گوێرەی گرووپی بانکی جیهانی، ساڵی 2000 تێکڕای پلەی گەرما لەو وڵاتە 25 پلەی سیلیزی بوو، بەڵام پار بووە نزیکەی 26 پلەی سیلیزی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە