رووسیا دەستگیرکردنی 11 کەسی پەیوەندیدار بە هێرشەکەی مۆسکۆی راگەیاند

23-03-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسە هەواڵییەکانی رووسیا دەڵێن، پەیوەست بە هێرشەکەی سەر هۆڵەکەی مۆسکۆ، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە 11 کەسیان دەستگیر کردووە.
 
رۆژی شەممە 23ی ئاداری 2024 ئاژانسە هەواڵییەکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، "سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا، ڤلادیمیر پووتین [سەرۆکی رووسیا]ـی لە دەستگیرکردنی 11 کەس، کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هێرشەکە، ئاگادار کردووەتەوە."
 
ئاژانسە هەواڵییەکانی رووسیا ئاماژەیان بەوەش کردووە، "لەنێو ئەو 11 کەسەی دەستگیر کراون، ئەو چوار کەسەش هەن کە بەرپرسیارێتی راستەوخۆی هێرشەکەیان لەئەستۆدایە."
 
لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووسیا لە دوایین لێدوانیدا دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 93 کەس.
 
لەبارەی ژمارەی بریندارەکانیشەوە ئەوەی کە بەرپرسانی رووسیا بڵاویان کردووەتەوە ئەوەیە کە 145 کەس بریندار بوون.
 
شەوی رابردوو چوار چەکدار خۆیان کرد بە هۆڵێکی کۆنسێرتدا لە باکووری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا. تەقەکارەکان سەرەتا بە نارنجۆک هێرشیان کرد و دواتر بە هەڕەمەکی تەقەیان لە ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە کرد.
 
دواتر داعشی خۆراسان لە تێلێگرام بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند. هێرشەکە کاردانەوەی بەشێک لە سەرکردەکانی جیهانی لێکەوتەوە و بە تووندترین شێوە سەرکۆنەیان کرد.
 
لە کوردستانیش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوشانی بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "بە تووندترین شێوە هێرشە دڕندانەکەی سەر هاووڵاتیانی سڤیل لە مۆسکۆ سەرکۆنە دەکەم. بیرمان لای خێزانی قوربانییەکان و گەلی رووسیایە."
 
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، " تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە بۆ تێکشکاندنی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەدوای 'تۆڕێکی قاچاخچیی کوردی' دا دەگەڕێن؛ 13 کەسیان دەستگیرکردووە

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی بەدوای ئەو قاچاخچییانەوەن کە بە "تۆڕێکی کوردی عێراقی' ناساندوونی. 500 پۆلیسی ئەڵمانی و 20ی فەرەنسی لە دوو ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر 15 ماڵ و 10 کۆگایان داداوە و 13 کەسیان دەستگیرکردووە.