رووداو دیجیتاڵ
دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە پێشانگای فڕۆکەوانیی وێست کۆست لە شاری سالدانهای ئەفریقای باشوور، فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.
فڕۆکەکە لە جۆری Impala MKII بوو.
فڕۆکەوانەکە کە کەسێکی خاوەن ئەزموونی هێزی ئاسمانی بوو، هەوڵیدا خۆی رزگار بکات، بەڵام نەیتوانی.
فڕۆکەکە بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 23-3-2025) لە ناوچەی فڕینی دیاریکراو کەوتەخوارەوە و زیان بەر هیچ کەسێکی دیکە نەکەوت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی ئەفریقای باشوور و یەکەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی هێزی ئاسمانیی ئەفریقای باشوور لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ