رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا لە دوو پۆستی جیاوازدا یەکێتیی ئەورووپا و کۆمپانیای ئەپڵ ئاگاداردەکاتەوە کە دەکەونە بەر سزای پێناسە گومرگییەکانی. دەڵێت، 25٪ بۆ ئەپڵ و 50٪ـی پێناسی گومرگی بۆ سەر یەکێتیی ئەورووپا.
ترەمپ دەڵێت، زۆر دەمێکە بە بەڕێوەبەری ئەپڵی گوتووە، پێویستە ئەو بەرهەمانەی لە ئەمریکا دەیفرۆشن لە ئەمریکا دروست بکرێن، نەک لە هیندستان و وڵاتانی دیکە، ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوا پێویستە بە رێژەی 25٪ پێناسی گومرگی بدەنە ئەمریکا.
هەروەها پێشنیاز دەکات، کە لە 1ـی حوزەیرانەوە بە رێژەی 50٪ پێناسی گومرگی بەسەر یەکێتیی ئەورووپادا بسەپێندرێت، چونکە گفتوگۆکانیان بۆ گەیشتنە رێککەوتن ئەنجامیان نەبووە.
هەڕەشەکەی ترەمپ لەدوای ئەوەیە کە کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، پێشەڤەچوون لەنێوان ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر رێکارە ئابوورییەکان هەبووە.
ترەمپ لەو پەیامەیدا نووسیویەتی، "یەکێتیی ئەورووپا، کە بە مەبەستی سەرەکیی سوودوەرگرتن لە ئەمریکا لە بواری بازرگانیدا دروست بووە، مامەڵەکردن لەگەڵیاندا زۆر قورس بووە. بەربەستە بازرگانییە بەهێزەکانیان، باجەکانی بەهای زیادکراو، سزای کۆمپانیا بێماناکان، بەربەستە بازرگانییەکان، دەستکاریکردنی پارەیی، سکاڵای نادادپەروەرانە و بێ پاساو دژی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و زۆر شتی دیکە، بووەتە هۆی کورتهێنانی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا کە ساڵانە زیاترە لە 250 ملیۆن دۆلار."
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئەمە ژمارەیەکی تەواو قبووڵنەکراوە. گفتوگۆکانمان لەگەڵیاندا هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بۆیە، من پێشنیازی سەپاندنی راستەوخۆی 50% پێناسی گومرگی بۆ سەر یەکێتیی ئەورووپا دەکەم کە لە 1ی حوزەیرانی 2025 دەست پێدەکات. هیچ پێناسێکی گومرگی نییە ئەگەر کاڵاکە لە ئەمریکاوە بەرهەم بهێنرێت."

دوا بە دوای پۆستەکانی ترەمپیش، پشکەکانی ئەمریکا راستەوخۆ دابەزین، لە بەرامبەریشدا پشکەکانی ئەورووپا بە رێژەی 2% دابەزین.
هەر لە پۆستێکی دیکەدا سەرۆکی ئەمریکا کۆمپانیای ئەپڵی ئاگادارکردووەتەوە کە پێناسی گومرگی 25٪ دەخاتە سەر بەرهەمەکانی و دەڵێت، زۆر دەمێکە بە بەڕێوەبەری ئەپڵی گوتووە، "پێویستە ئەو بەرهەمانەی لە ئەمریکا دەیفرۆشن لە ئەمریکا دروست بکرێن، نەک لە هیندستان و وڵاتانی دیکە، ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوا پێویستە بە رێژەی 25٪ پێناسی گومرگی بدەنە ئەمریکا."
ترەمپ لە کۆتایی هەردوو پۆستەکەدا گوتوویەتی، زۆر سوپاس بۆ سەرنجدانتان بۆ ئەم پرسانە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ