تەکنیکێکی نوێی یۆگا بۆ بەساڵاچووان تاقیدەکرێتەوە

23-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
تاقیکردنەوەی تەکنیکی کورسی بۆ یۆگا لەلای بەساڵاچووان
تاقیکردنەوەی تەکنیکی کورسی بۆ یۆگا لەلای بەساڵاچووان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ناوەندێکی وەرزشیی جەستەیی لە نیویۆرک، تەکنیکێکی نوێ بە بەکارهێنانی کورسی بۆ یۆگای بەساڵاچووان تاقیدەکرێتەوە.
 
ماریان ریڤمان بەشداربوویەکی 80 ساڵانە و دەڵێت، لەم جۆرە یۆگایە "هەموو جەستەت دەکشێنیت، واتا جومگەکانت لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی دیکە دەبەیت، ئەوە لەسەر کورسییەکە دەکرێت کەمتر هێز دەخرێتە سەر ئەژنۆ و رانەکان. ئەمە رێگە بە بەساڵاچووان دەدات ئەو جووڵەیە بکەن کە پێشتر دەیانکرد وەکو هەستانەوە بە بەکارهێنانی کورسی و جووڵەکانی دیکە، بێ ئەوەی ئازاری خۆت بدەیت''.
 
خانمە بەساڵاچووەکان دڵخۆشن کە بەبێ ئازار، یۆگا دەکەن.
 
بە گشتی یۆگا چەند سوودێکی جەستەیی و دەروونی دەبەخشێت کە گرنگترینیان ئەمانەن؛ پاراستنی بڕبڕەی پشت، بەهێزکردنی ماسوولکەکان، پاراستنی تەندروستیی دڵ، باشترکردنی کواڵیتیی خەو، کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و گەشبینی و ئارامی.
 
راهێنەران پەسنی ئەو شێوازە نوێیەی یۆگا دەکەن بۆ بەساڵاچووان.
 
ویتنی چیپمان، راهێنەری یۆگایە و ئاماژە بەوە دەکات، ''یەکەم جار لە پۆلێکی یۆگادا کورسیم هێنا و قوتابییەکانم گوتیان کە ئێمە پێویستیمان بە یۆگای بەساڵاچووان نییە و ئێمە پیر نین، بەڵام دواتر بینیان کە بەکارهێنانی کورسی ئەوەندەی قایشی یۆگا بەسوودە''.
 
بەپێی ناوەندی CDC، لە ئەمریکا یۆگاکاران ژمارەیان لە زیادبووندایە، پار زیاتر لە 37 ملیۆن کەس لەو وڵاتە ئەو وەرزشەیان کردووە، زۆرترینیشیان 18 بۆ 44 ساڵانن بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە