ئەمریکا 'هۆشدارییەکی جیهانی' بۆ هاووڵاتییانی دەردەکات

23-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە "هۆشدارییەکی جیهانی" بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی دەرکرد و رایگەیاند، ململانێکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی، ئەو کەسانەی گەشت دەکەن یان لە دەرەوەی وڵات دەژین، رووبەڕووی مەترسیی ئەمنیی زیاتر ببنەوە.
 
لە هۆشدارییە ئەمنییەکەدا هاتووە، "ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران بووەتە هۆی تێکچوونی گەشتەکان و داخستنی پچڕپچڕی ئاسمانی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. ئەگەری خۆپێشاندان دژی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات هەیە."
 
ئەم هۆشدارییە هیچ ئاماژەیەکی بە دەستوەردانی راستەوخۆی ئەمریکا لە ململانێکەدا نەکردووە، کە تێیدا رۆژی یەکشەممە فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بۆردوومان کرد، هەنگاوێک کە تاران رایگەیاند "دەرەنجامی" دەبێت.
 
ئێران رۆژی یەکشەممە هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و هۆشداریی دا، رەنگە هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکرێنە ئامانج وەکو تۆڵەیەک بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییە بێوێنەیەی پێنتاگۆن رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی وێران کردووە.
 
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لە پەیامێکدا کە ئاژانسی فەرمیی ئیرنا بڵاویکردەوە، رایگەیاند، "هەر وڵاتێک لە ناوچەکە یان هەر شوێنێکی دیکە کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاریبهێنن، وەک ئامانجێکی رەوا بۆ هێزە چەکدارەکانمان هەژمار دەکرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە