رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی گواستنەوەی ئاسمانیی فیدراڵیی رووسیا رایگەیاند، یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی ڤاگنەر لەنێو ئەو فڕۆکەیە بوو کە تێکشکا و لەگەڵ نۆ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاژانسە رووسییەکە، ناوی پریگۆژین و شەش سەرنشینی دیکە لەنێو ئەوانەن کە لەنێو فڕۆکە تێکشکاوەکەدا بوون؛ هاوکات جگە لەو حەوت کەسە، سێ ئەندامی فڕۆکەوانیش لەنێو فڕۆکەکە بوون.
پێشنیوەڕۆی رۆژی 23ی ئابی 2023 فڕۆکەیەک کە لە مۆسکۆوە بەرەو سەینت پیتەرسبۆرگ بەڕێکەوتبوو، کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا. میدیای نزیک لە ڤاگنەر پێشتر رایگەیاندبوو، سەرۆکی ڤاگنەر "بەهۆی کردەوەکانی خیانەتکارانی رووسیاوە کوژراوە."
بەرپرسانی ئەمریکاش ئاماژەیان بەوە کرد کە هێشتا نەیانتوانیوە ئەوە پشتڕاست بکەنەوە کە سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر لەنێو ئەو فڕۆکەیە بووە کە لە مۆسکۆ تێکشکاوە یاخود نا. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش گوتی، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە جێگەی سەرسوڕمان نییە بۆی.
گیانلەدەستانی پریگۆژین لەکاتێکدایە، حوزەیرانی ئەمساڵ یاخیبوونی سەربازیی لە دژی مۆسکۆ راگەیاند. 10 هەزار چەکداری گرووپەکە بەرەکانی پێشەوەی جەنگی ئۆکراینایان جێهێشت و بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوتن؛ شاری رۆستۆڤیان کۆنترۆڵکرد و تاوەکو 200 کیلۆمەتر لە مۆسکۆ نزیکبوونەوە.
دواتر بە نێوەندگیریی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس، پریگۆژین یاخیبوونەکەی کۆتایی پێهێنا و سەربازەکانی گوێزرانەوە بێلاڕووس.
یەڤگینی ڤیکتۆرۆڤیچ پریگۆژین، لە ساڵی 1961 لە شاری سەینت پیتەرسبۆرگی رووسیا لەدایکبووە. ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی پۆلینا پریگۆژین و پاڤێڵ پریگۆژین.
پریگۆژین پێش ئەوەی کەسایەتییەکی سەربازی بێت، چێشتلێنەر بوو. لە ساڵی 1995ـەوە کۆمپانیای کۆنکۆردی دامەزراند، کە لە ژمارەیەک رێستۆرانت پێکهاتووە و لەنێو رووسیادا کاردەکەن.
پریگۆژین هاوکات خاوەنی کۆمپانیای گلاسڤێت بوو، کە ئاژانسێکی هەواڵیی رووسییە. رۆژئاوا لای وایە ئەو ئاژانسە کاری بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستە لەبارەی حکومەتی رووسیا و پیاهەڵدانە بە دەستکەوتە سەربازییەکانی کرێملن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ