کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ هەولێر دەستپێدەکاتەوە

23-08-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئەڵمانی رایدەگەیێنێت، رۆژی 27ـی ئەم مانگە گەشتەکانی کۆمپانیاکە بۆ هەولێر دەستپێدەکەنەوە.
 
رۆژی هەینی، 23ـی ئابی 2024، کۆمپانیای لوفتهانزا لە راگەیێندراوێدا دەستپێکردنەوەی گەشتی کۆمپانیاکەی بۆ هەولێر راگەیاند و گەشتەکانیشی بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە  دەکات. 
 
کۆمپانیا ئەڵمانییەکە رایگەیاندووە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی عەممانی ئوردنیش دەستپێدەکاتەوە.
 
بەڵام لەبارەی گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ و تاران، کۆمپانیاکە دەڵێت، راگرتنی گەشتەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەکە تاوەکو 2ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت. 
 
کۆمپانیای فڕۆکەوانی لوفتهانزای ئەڵمانی، رۆژی 19ـی ئەم مانگە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر، تاران، بەیرووت، عەممان و تەلئەڤیڤ تاوەکو 26ـی ئەم مانگە درێژ کردبووەوە. 
 
بڕیاری کۆمپانیاکە کە چەندین لقی لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا هەیە، لە کاتێکدایە کە مەترسیی فراوانبوونی جەنگی غەززە و گۆڕانی بۆ جەنگێکی هەرێمی هەیە.
 
ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی بەڵێنیان داوە لە تۆڵەی کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی فەلەستینی و فوئاد شوکر، فەرماندەی باڵای سەربازیی حیزبوڵڵای لوبنانی هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
 
لوفتهانزا لە پاڵ کۆمپانیا سەرەکییەکە، چەندین کۆمپانیای دیکەش لەخۆدەگرێت، لەوانەش هێڵە ئاسمانییەکانی سویسرا، نەمسا، برۆکسل و یۆرۆوینگز.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.