ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوی پاسەکەی نیویۆرک بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە

23-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاری لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا، بۆ 5 کەس بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پۆلیس رایگەیاند کە شۆفێری پاسەکە "سەرنجی تێکچووە."
 
رۆژی شەممە 23-08-2025 پۆلیسی ویلایەتی نیویۆرک رایگەیاند، رووداوەکە رۆژی هەینی روویداوە کاتێک پاسەکە بە 54 سەرنشینەوە  لە تاڤگەکانی نیاگاراوە دەگەڕایەوە بۆ شاری نیویۆرک، لەسەر رێگەیەکی خێرا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و وەرگەڕاوە.
 
ئاندرێ رەی، بەڕێوەبەری پۆلیسی نیویۆرک، رۆژی هەینی لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند: "پێمان وایە شۆفێرەکە سەرنجی تێکچووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە، هەوڵی داوە دۆخەکە راستبکاتەوە و لە کۆتاییدا لەوێ وەستاوە." رەی گوتی، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەتا گوتەبێژێکی پۆلیس رایگەیاند، "پاسەکە بە هۆکارێکی نادیار لە کۆنترۆڵ دەرچووە، خۆی بە بەربەستی نێوەڕاستی رێگەکەدا کێشاوە و لە کۆتاییدا لە جۆگەیەکدا وەستاوە."
 
سەرنشینەکان خەڵکی هیندستان، چین و فلیپین بوون. کۆنسووڵخانەی چین لە نیویۆرک رایگەیاند، 6 هاووڵاتیی چینی لەنێو پاسەکەدا بوون، پێنجیان بە سووکی بریندار بوون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، لە کاتێکدا شەشەمیان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
 
پۆلیس جەختی کردەوە کە "هەڵەی میکانیکی و سەرخۆشی یان بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر رەتکراونەتەوە" و تاوەکو ئێستا هیچ تۆمەتێک ئاراستەی شۆفێرەکە نەکراوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد، هیچ منداڵێک لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستنەداوە، ئەمەش پێچەوانەی زانیارییە سەرەتاییەکان بوو کە باس لە گیانلەدەستدانی منداڵێک دەکرد.
 
8 هێلیکۆپتەر بەشدارییان لە هەوڵی رزگارکردندا کرد و تۆڕی بەخشینی خوێن و ئەندامەکانی جەستە داوای لە خەڵک کردووە خوێن ببەخشن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.