رووداو دیجیتاڵ
دێبۆرا ژنێکی خاوەنکارە و سەرپەرشتیاری بزووتنەوەی "نا بۆ ماکیاژ"ە لە نیویۆرک؛ هانی ژنان دەدات رۆژانە بەبێ ماکیاژ بچنە دەرەوە، بەڵام گرنگی بە رۆتین و پێستیان بدەن.
دێبۆرا بۆرگ، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی بزووتنەوەی "بەبێ مەیکئەپ" دەڵێت، "ئەوەی بینیوومە هەستی داهێنەرانە و ئازادبوونت لە شوێنی کارکردندا پێدەبەخشێت. ئامۆژگاریی کارمەندان دەکەم بەو جۆرە دەرکەون کە دەیانەوێت."
یەکێک لەو هۆکارانەی وای لە دێبۆرا کردووە بەبێ ماکیاژ بچێتە دەرەوە، پاراستنی تەندروستیی پێستیەتی.
بەگوێرەی دوایین توێژینەوە کە لە سەنتەری نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بایۆتەکنەلۆژی بڵاوکراوەتەوە، 88 ماددەی ژەهراوییان لە 73 هەزار بەرهەمی جیاوازی ماکیاژدا دۆزیوەتەوە.
بەشێکی ئەو ماددانە بە هۆکار بۆ سەرئێشە، گێژبوون، ئاوسانی پێست، شێرپەنجە و تێکچوونی سیستمی وەچەخستنەوە دادەنرێن.
ناتالی تینچە، دیزاینەری جلوبەرگ دەڵێت، "بۆ هەر کەسێک، جا بۆ شوێنی کار بێت، بۆ نانی ئێوارە بێت یان بۆ راکردن، دەتوانیت بەبێ ماکیاژ بچیت بۆ درەوشانەوەی پێستت، ئەویش لە رێگەی سێ هەنگاوەوە دەکرێت: رەنگی جل، نەرمیی جل و دەرخستنی کەسێتی."
بزووتنەوەکە تشرینی یەکەمی 2024 دامەزراوە. بەگوێرەی دوایین راپرسیی میدیای ئەمریکاش، سەروو 50%ی ژن و کچانی ئەو وڵاتە رۆژانە هیچ ماکیاژێک ناکەن.
بانگەشە بۆ "نا بۆ ماکیاژ" تەنیا لە ئەمریکا نییە، بەڵکو لە هیندستان، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و چەندین وڵاتی دیکەی ئەورووپا هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ