وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی هاتنی سەربازی کۆریای باکوور بۆ رووسیا: دۆخەکە زۆر جیدییە

23-10-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لۆید ئوستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستە کە سەربازی کۆریای باکوور گەیشتوونەتە رووسیا و ئەوەی بە دۆخێکی "زۆر جیدی" وەسف کرد.
 
ئەو هەروەها گوتی، "ئەوان [سەربازانی کۆریای باکوور] لەوێ چی دەکەن؟ چاوەڕێین بزانین. هەندێ شت هەن دەبێ وڵامەکەیان بزانین".
 
ئەمە یەکەم جارە ئەمریکا رۆشتنی سەربازی کۆریای باکوور بۆ رووسیا پشتڕاست بکاتەوە.
 
وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتی، "دۆخەکە زۆر جیدی دەبێت" ئەگەر کۆریای باکوور بیەوێت بەشداری شەڕی ئۆکراینا بکات.
 
لێدوانی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا پاش بانگەوازی بەپەلەی ئۆکراینا و کۆریای باشوور دێت لەبارەی جووڵەی ژمارەیەک سەربازی کۆریای باکوور بۆ رووسیا.
 
ڤلادمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاندبوو، دوو یەکەی سەربازیی کۆریای باکوور هاتوونەتە رووسیا کە ژمارەی چەکدارەکانیان دەگاتە 12 هەزار کەس و دەیانەوێت لە دژی وڵاتەکەی بەشداری جەنگەکە بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی چالاکییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: بەرهەمدارن

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی پڕۆژەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و بە "بەرهەمدار" ناوی بردن. زاخارۆڤا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێ، دەبێت ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی یاسایی سووریا و مامەڵەی بازرگانیش تەنیا لە رێگەی حکومەتی دیمەشقەوە دەکرێ