رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رۆژی پێنجشەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاویکردەوە، ئەم ساڵ 36 هەزار و 954 کۆچبەر چوونەتە وڵاتەکەیان، کە زیاترە لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە تەواوی 2024دا چووبوون.
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا پار بە درێژایی ساڵەکە، 36 هەزار و 816 کۆچبەر چووبوونە ئەو وڵاتە.
زیادبوونی چوونی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە لێدانێک دادەندرێت لە حکومەتی ئەو وڵاتە، کە پارتی کار پێکهێنەریەتی، لە بەرامبەردا لە بەرژەوەندی پارتی ریفۆرمی راستڕۆی تووندڕۆی دژەکۆچبەرە، کە دەیەوێت چوونی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تەواوی رابگرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ چوونی کۆچبەر بۆ وڵاتەکەیان بەراورد بە هەمان ماوەی پار 48٪ زیادیکرد.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، لە ئاداری رابردوو بۆ ئاداری ئەم ساڵ زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی چوونەتە وڵاتەکەیان خەڵکی ئەفغانستان، سووریا، ئەریتریا، ئێران و سوودان بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ