کوردیشیان تێدایە؛ پۆلیسی فەرەنسا 15 'قاچاخچی' دەستگیردەکات

23-11-2021
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
نیشانەکردن فەرەنسا قاچاخچی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی فەرەنسا 15 ئەندامی گرووپێکی نێودەوڵەتیی بەقاچاخبردنی کۆچبەران دەستگیردەکات، کە بە شێوەیەکی نایاسایی کۆچبەرانی لە فەرەنساوە گواستوەتەوە بەریتانیا.
 
پۆلیسی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون هاووڵاتی کوردی عێراق، رۆمانی، پاکستانی و ڤێتنامین" کە خۆیان لە کۆچبەرانی کامپی گراندێ سینز لە باکووری فەرەنسا نزیککردووەتەوە و هانیان داون بە بەلەمی بچووک بەنێو کەناڵی ئینگلیزییدا بپەڕنەوە نێو بەریتانیا".
 
پۆلیسی فەرەنسا باس لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی دەکات، کە لە ئۆکتۆبەری 2020 دەستیپێکردووە و تێیدا هاتووە، تۆڕەکە مانگانە لانیکەم یارمەتی 250 کەسی داوە بۆ ئەوەی بچنە بەریتانیا؛ ئەو کارە بە بەلەمی بچووک ئەنجامدراوە و هەر بەلەمێک بە جارێک 60 کۆچبەری گواستوەتەوە.
 
پۆلیسی فەرەنسا دەشڵێت، بۆ هەر کۆچبەرێک 6 هەزار و 800 دۆلار وەرگیراوە، بەو جۆرەش "قاچاخچییەکان 3 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاریان لەو رێگەیەدا دەستکەوتووە".
 
زاڤیێر دێلریۆ، سەرپەرشتیاری تیمی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: "ئەمە تۆڕێکی تاوانکار بوون کە بەباشی رێکخرابوو، ئەوەش بەهۆی تۆڕی ئاڵۆزیی شۆفێرەکانیان، پاڵپشتە داراییە نهێنیەکانیان و ئەو خەڵکەی چاودێریی جموجووڵی پۆلیسی بۆ دەکردن".
 
ئەم باندە 15 کەسییە چەند رۆژێک پێش ئێستا بە 45 هەزار دۆلاری کاشەوە دەستگیرکران.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی فەرەنسا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 31 هەزار و 500 کەس هەوڵیانداوە لە فەرەنساوە بچنە بەریتانیا و لەو ژمارەیە 7 هەزار و 800 کەس لە دەریادا رزگارکراون.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 25 هەزار کۆچبەر لە رێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە چوونەتە نێو بەریتانیا، ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو تەنیا 8 هەزار و 460 کۆچبەر پەڕیبوونەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە چین 70 هەزار قاوەخانە هەن.

چین؛ خواردنەوەی قاوە 150٪ زیادی کردووە

کولتووری قاوەخواردنەوە لە چین گەشەی سەندووە؛ گەنجان وردە وردە روو لە قاوەخانەکان دەکەن و وڵاتەکە 70 هەزار قاوەخانەی تێدایە.