زیاتر لە 700 کارمەندی ئەیرباس بە جارێک ژەهراوی بوون

23-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زیاتر لە 700 کارمەندی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەیرباس ئەتلانتیک بە جارێک ژەهراوی بوون لە پاش ئێوارەخوانێکی کۆمپانیاکە بەبۆنەی سەری ساڵەوە.
 
رووداوەکە هەفتەی رابردوو روویداوە و بەرپرسانی تەندروستی فەرەنساش پشتڕاستیان کردووەتەوە.
 
بەگوێرەی ئاژانسی تەندروستیی ARS، ئەو 700 کارمەندە کە لە لقی رۆژئاوای فەرەنسای کۆمپانیاکەن، لە پاش نانخواردن تووشی سکچوون و رشانەوە هاتوون.
 
ئەیرباس ئەتلانتیک بەشێکە لە ئەیرباس و 15 هەزار کارمەندی لە پێنج وڵاتدا هەیە. ئەیرباس کە گەورەترین دامەزراوەی بواری دروستکردنی فڕۆکەیە لە جیهاندا 134 هەزار کارمەندی لەسەر ئاستی دنیا هەیە.
 
تاوەکو ئێستا ئەیرباس ئەتلانتیک هۆکاری سەرەکی نەخۆشکەوتنی کارمەندەکانی رانەگەیاندووە و نازانرێت ئەو خواردنانەی پێشکێشکرابوون چی بوون.
 
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە تاوەکو بزانرێت هۆکاری ژەهراویبوونی ئەو کارمەندانە چی بووە.
 
بەدەر لەم رووداوە، ماوەیەک لەمەوبەر هەر لە فەڕەنسا و لە شاری بۆردۆکس، ژمارەیەک هاووڵاتی دوای نانخواردن لە خواردنگەیەکدا نەخۆشکەوتن، دواتر یەکێکیان کە بە بنەچە یۆنانی بوو، گیانی لەدەستدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.