راپۆرتێکی وەزارەتی دادی ژاپۆن لەبارەی کوردەوە کاردانەوەی دروستکردووە

25-01-2025
رووداو @Rudawkurdish
ئاڵای ژاپۆن
ئاڵای ژاپۆن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ژاپۆن کۆچبەرانی کورد بوونەتە جێی گەنگەشە؛ رۆژ لەدوای رۆژ دەنگی ئەوانەی پێیانوایە کۆچبەری کورد بە خراپ سوود لە سیستمی کۆچبەریی ژاپۆن وەردەگرن، بەرزتر دەبێتەوە. هۆیەکەشی راپۆرتێکە لە ساڵی 2004 لەسەر کورد لە ژاپۆن نووسراوە و حکومەتی ئەو وڵاتە ئەوکات نەیهێشتووە نێوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکرێت و ئێستا ئاشکرا بووە.
 
لە راپۆرتەکەی ساڵی 2004دا ئاشکرا بووە، وەزارەتی دادی ژاپۆن لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ژیانی خەڵک لە باکووری کوردستان؛ ئەویش دوای ئەوەی ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ژاپۆن سکاڵایان تۆمار کردووە کە کەیسی پەنابەرییەکانیان بڕیاری نادادپەروەرانەیان لەبارەوە دراوە.
 
کۆچبەرە کوردەکان لە شاری کاواگووچی دەژیان؛ لیژنەکە دەچێتە باکووری کوردستان و بەو ئەنجامەوە دێتەوە کە ئەوانەی هاتوونەتە ژاپۆن شایانی مافی پەنابەری نین، چونکە لەوێ چەند کەسێک قسەی بۆ کردوون و گوتوویانە ئەوانیش کاتی خۆی لە ژاپۆن بوون و تەنیا بۆ پارە کۆکردنەوە چووبوون.
 
لیژنەکە راپۆرتەکە دەدەنە حکومەتی ژاپۆن و لەوکاتەوە حکومەت خۆی لێ بێدەنگ کردووە؛ ئێستا ژمارەی کورد لە شاری کاواگووچی گەیشتووەتە نزیکەی 2500 کەس. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن لەگەڵ دیاسپۆرای کوردی لەوێ کێشەیان بۆ دروست دەبێت؛ بۆیە هەڵمەتێک دەستپێکراوە و دەیانەوێت حکومەتی ژاپۆن وەڵام بداتەوە کە بۆچی ئەو راپۆرتە ئاشکرا نەکراوە و ئەگەر کورد بە خراپ سوودیان لە سیستمی کۆچبەریی ژاپۆن وەرگرتووە، بۆچی رێگە بەمە دراوە؟
 
کەیسووکێ سوزوکی، وەزیری دادی ژاپۆن ئەم ماوەیە راپۆرتەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام کەیسووکێ سووزووکی، وەزیری دادی ئەو وڵاتە رەتیکردووەتەوە وەڵامی میدیاکانی وڵاتەکەی بداتەوە کە ژاپۆن جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە کەیسی کۆچبەرە کوردەکان دەکاتەوە یان نا. 
لە ویلایەتی سایتاما، کە زۆربەی کوردی ژاپۆن تێیدا دەژین، پێشتر لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە هێرش کرابووە سەر کۆچبەرانی کورد؛ بۆیە پۆلیسی ئەو وڵاتە و نوێنەرانی دیاسپۆرای کوردی لەو ویلایەتە گەشتی هاوبەشیان بۆ پاراستنی کۆچبەران لە ناوچەکەدا دەکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون