سێنتکۆم: حەوت مووشەکی کرووزی حووسییەکانمان تێکشکاند

24-02-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە توانیویانە حەوت مووشەکی کرووزی حووسییەکان تێکبشکێنن کە "ببوونە هەڕەشە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و هێزەکانی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکە."
 
رۆژی شەممە، 24-02-2024، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا- سێنتکۆم لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، "لە 23ـی شوبات لەنێوان کاژێر 12:30 دوانیوەڕۆ بۆ 7:15ـی ئێوارە بەکاتی سەنعا [هەمان کاتی هەولێر] هێزەکانمان حەوت مووشەکی کرووزی دژە کەشتیی حووسییەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانیان تێکشکاند".
 
لەبارەی هێرشەکەوە، سێنتکۆم رایگەیاندووە کە هێرشەکان "خۆپارێزیی بوون چونکە مووشەکەکان ئامادەکرابوون ئاراستەی دەریای سوور بکرێن."
 
سێنتکۆم هەروەها ئاماژە بەوە دەدات، هێزەکانیان ئەو مووشەکانەیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکان دەستنیشانکردووە و "مووشەکەکان هەڕەشەبوون بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و هێزەکانی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکە."
 
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی هێزەکانی سێنتکۆم سێ درۆنی حووسییەکانیان لە نزیک ژمارەیەک کەشتیی بازرگانی لە ئاسمانی دەریای سوور خستەخوارەوە.
 
لە تشرینی دووەمی 2023ـەوە و بە دیاریکراوی لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە، حووسییەکانی یەمەن دەستیان بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانی دەریای سوور کرد [بەتایبەت ئەو کەشتیانەی هەروەک خۆیان دەڵێن ئیسرائیلین] و رایانگەیاند، "هێرشەکانمان هاوسۆزییە بۆ گەلی فەلەستین."
 
هێزە ئەمریکی و بەریتانییەکان چەند جارێک هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی حووسییەکان و کۆگە و ژێرخانەکانیان کردنە ئامانج. لەوکاتەوە، حووسییەکان رایانگەیاند، "بەرژوەندیی ئەمریکی و بەریتانییەکان ئامانجمانن."
 
هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە 07-10-2023 لەدوای هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و ئەمەش بووە هۆی نانەوەی ئاگری تووڕەیی و تووندوتیژی لەنێو گرووپە چەکدارەکانی سنوورەکانی لوبنان، عێراق، سووریا و یەمەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە