ئۆفیسی ئاماری سلۆڤاکیا: پێناچێت کەس لە خولی یەکەم ببێتە سەرۆکی وڵات

24-03-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئۆفیسی ئاماری سلۆڤاکیا رایگەیاند، 66%ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جیاکراونەتەوە و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان 40.39٪ و وەزیری پێشووی دەرەوە 36.9%ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە؛ پێناچێت کەسیان لە خولی یەکەمدا ببنە سەرۆکی وڵات.
 
رۆژی شەممە، 23ـی ئاداری 2024، ئۆفیسی ئاماری سلۆڤاکیا بڵاویکردەوە، پێناچێت هیچ کام لە بەربژێرانی سەرۆکایەتی وڵات بتوانن سەروو 50%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنن و ببنە سەرۆکی وڵات. هەروەها دەشڵێت، 66%ـی دەنگەکانیان جیاکردوونەتەوە.
 
ئۆفیسی ئاماری سلۆڤاکیا ئاماژەی بەوەش کرد، لەو دەنگانەی جیاکراونەتەوە پیتەر پلیگرینی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و بەربژێری پارتی سۆشیاڵ دیموکراتەکان 40.39%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هەروەها، ئیڤان کۆرچۆک، وەزیری پێشووی دەرەوەی سلۆڤاکیا و بەربژێری پارتی ئازادی و سەربەخۆیی 36.9%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
ئەگەر هیچ کام لە بەربژێرانی سەرۆکایەتیی سلۆڤاکیا کە نۆ کەسن سەروو 50%ـی دەنگەکان بەدەستنەهێنن، ئەوا 6ـی نیسانی ئەم ساڵ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە دەکرێت. 
 
سلۆڤاکیا ئەندامی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپایە؛ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە 5.4 ملیۆن کەسە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.