ئەمریکییەکان بە خۆپێشاندان لەبەردەم پێشانگەکانی تێسلا داوای دوورخستنەوەی مەسک دەکەن

24-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خۆپێشاندانی هاووڵاتییانی ئەمریکا لەبەردەم پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تێسلا لە سەرانسەری ئەمریکا بەردەوامە. سەدان خۆپێشاندەر داوا دەکەن ملیاردێر ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێسلا لە حکومەت دووربخرێتەوە.
 
مەسک لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە راسپێردراوە بۆئەوەی ژمارەی فەرمانبەران و خەرجییەکانی حکومەت کەم بکاتەوە.
 
لە بۆستن، نزیکەی 200 کەس لەبەردەم پێشانگەیەکی تێسلا بە شێوەیەکی ئاشتییانە ناڕەزاییان دژی مەسک دەربڕی.
 
لە زۆر شوێنی ئەمریکا و تەنانەت لە دەرەوەش، هێرشەکان بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا لە زیادبووندان.
 
لە چەند رووداوێکیشدا تووندوتیژییەکان خراپتر بوون، لەوانە سووتاندنی سایبەرترەکەکان لە سیاتڵ و تەقەکردن لە پێشانگەیەکی تێسلا لە ئۆریگن.
 
هەروەها رۆژی شەممە لە ناوچەی پام بیچی فلۆریدا، پیاوێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بەنێو خۆپێشاندەرانی بەردەم پێشانگەیەکی تێسلادا کرد، بەڵام بە گوتەی دەزگە ئەمنییەکان، هیچ کەس بریندار نەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.