35 ساڵ دوای تەقینەوە ئەتۆمییەکەی چێرنۆبڵ، سرووشت گەڕاوەتەوە نێو شارەکە

24-04-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
چەند ئەسپێک لە شاری چێرنۆبڵ. وێنە: رەپتڵی
چەند ئەسپێک لە شاری چێرنۆبڵ. وێنە: رەپتڵی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

35 ساڵ دوای تەقینەوە ئەتۆمییەکەی شاری چێرنۆبڵی ئۆکراینا، ژمارەیەک ئەسپی کێوی گەڕاونەتەوە شارەکە.
 
کارەساتی چێرنۆبڵ لە 26ی نیسانی ساڵی 1986 لە یەکێک لە بنکە ئەتۆمییەکانی شارەکەدا روویدا کە بە یەکێک لە خراپترین کارەساتە ئەتۆمییەکانی جیهان دادەنرێت کە بووە هۆی مردنی دەستبەجێی زیاتر لە 50 کەس و وێرانبوونی بەشێکی گەورەی شارەکە. 
 
بە گوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، نزیکەی چوار هەزار کەسی دیکە، دوای ماوەیەکی زۆر لە بەرکەوتنیان بە تیشکی ئەتۆمی گیانیان لەدەستداوە. دوای تەقینەوەکە، شارەکە چۆڵکرا و چوونەنێوەوەی لە مرۆڤ قەدەخەکرا، چونکە تیشکدانەوەی ئەتۆمی بەتەواوی لە شارەکەدا بڵاوببووەوە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی شێرپەنجە و نەخۆشییە کوشندەکانی دیکە. 
 
چێرنۆبڵ یەکێک بوو لە شارە پێشکەوتووەکانی ئەو کاتی ئۆکراینا کە ئەو وڵاتە بەشێک بوو لە یەکێتیی سۆڤێتی جاران. تاوەکو ئێستاش لۆگۆ و دروشمی کۆمۆنیستەکان لەسەر خانوو و باڵەخانەکانی شارەکە ماونەتەوە. 
 
ئێستا دوای 35 ساڵ دوورکەوتنەوەی مرۆڤ لە شارەکە، سرووشت دووبارە گەڕاوەتەوە نێوی. دار و گژوگیا لە نێو گۆڕەپانەکانی شارەکە و دەوروبەری ماڵەکاندا روواون و بە قەد بەرزایی خانووەکان بەرزبوونەتەوە. 
 
جگە لەوەش چەندین گیانەوەری کێوی گەڕاونەتەوە نێو شارەکە و بە ئازادی بە نێو خانوو و باڵەخانەکانیدا هاتووچۆدەکەن، لەوانەش جۆرێک لە ئەسپی کێوی کە پێشتر گومان دەکرا قڕ بووبن و لەنێوچووبن. 
 
حکومەتی ئۆکراینا دەڵێت، ئەو شارە تا 24 هەزار ساڵی دیکەش بە کەڵکی ژیانی مرۆڤ نایەت، چونکە کاتێکی زۆری دەوێت تا لە تیشکدانەوەی ئەتۆمی پاکبێتەوە، بەڵام ئەو جۆرە ئەسپانە پێچەوانەی مرۆڤ، شوێنە چۆڵەکەیان بە دەرفەت بینیوە و تێیدا ژیاون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری مەکسیک کە چاوەڕێن بچنە ئەمریکاوە لە ساڵی 2023. وێنە: Getty Images

ئەمریکا بۆ کۆچبەرانی نایاسایی: یان 3000 دۆلارتان دەدەینێ، یان دەستگیرتان دەکەین

وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بڕیاریدا پاداشتی ئەو کۆچبەرانەی بەویستی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن لە 1000 دۆلارەوە بۆ 3000 دۆلار زیاد بکات و وەزیری ئاسایشی نیشتمانیش دەڵێت: "ئەوەی نەڕوات دەستگیر دەکرێت و هەرگیز ناتوانێت بگەڕێتەوە."