لە ئەمریکا بەکارهێنانی ماریوانا لە خواردنەوەی کحول زیاترە

24-05-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، دۆخەکە مەترسیدارە بۆ ئەمریکییەکان
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، دۆخەکە مەترسیدارە بۆ ئەمریکییەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی کارنج مێلۆن لە ئەمریکا هۆشداری لە زیادبوونی بەکارهێنانی ماریوانا لەو وڵاتە دەدات. بەپێی توێژینەوەکە، ئێستا لە ئەمریکا ژمارەی ئەوانەی ماریوانا دەکێشن، زیاترە لەوانەی کحول دەخۆنەوە. 
 
جۆناسان کاولینکس، توێژەرە لە زانکۆکە و دەڵێت، "لە ساڵی 1992 ئەو ئەمریکییانەی خواردنەوە کحولییەکانیان دەخواردەوە 10 جار زیاتر بوو لەوانەی ماریوانایان دەکێشا، بەڵام لە ساڵی 2022 بۆ یەکەمجار ئەو شتە پێچەوانە بووەوە. لە ساڵانی نەوەدەکان خواردنەوە کحولییەکان و ماریوانا بۆ کاتبەسەربردن بەکاردەهێندران، بەڵام ئێستا ئەوە گۆڕاوە."
 
لە ساڵی 2022 نزیکەی 18 ملیۆن هاووڵاتی ئەمریکی رۆژانە ماریوانایان کێشاوە، لەکاتێکدا ژمارەی ئەوانەی رۆژانە لەو وڵاتە کحولیان خواردووەتەوە، تەنیا 14.7 ملیۆن کەس بووە. 
 
هەرچەندە لەسەر ئاستی فیدراڵیدا بەکارهێنانی ماریوانا لە ئەمریکا قەدەخەیە، بەڵام 24 ویلایەتی ئەمریکا بەیاسا رێگەیان داوە ماریوانا بۆ مەبەستی کاتبەسەربردن بەکاربهێندرێت. 
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی Statistica، تاوەکو ئێستا 132 ملیۆن هاووڵاتی ئەمریکی لانیکەم جارێک لە ژیانیان ماریوانیان کێشاوە. 
 
جۆناسان کاولینکس ئاماژە بەوەش دەکات، "حەشیش و ماریوانا ماددەی زیانبەخشیان زۆر تێدایە؛ هەمان ئەو مادە زیانبەخشانەی کە لە جگەرەدا هەیە، لە حەشیش و ماریوانا چەند هێندەیە، هەروەها ئەوانەی رۆژانە حەشیش و ماریوانا دەکێشن، رووبەڕووی مەترسییەکی یەکجار زۆر دەبنەوە. خەڵک ئێستا بەشێکی کاتەکانیان لەژێر کاریگەر ماریوانا بەسەردەبەن، ئەوەش مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک دروست کردووە."
 
تەنیا لە ساڵی 2023 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چوار ملیار دۆلار داهاتی لەرێگەی باجی سەر ماریوانا دەستکەوتووە و ئەو پیشەسازییەش زیاتر لە 440 هەزار هەلی کاری لە ئەمریکا رەخساندووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

زیلینسکی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رازی بێت، پلانی ئاشتی پێشكێشی رووسیا دەکەین

سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، هەر کاتێک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و بەرپاکردنی ئاشتی رێککەوت، ئەوا پلانەکە پێشكێشی رووسیا دەکات