ئیلۆن مەسک: ژیریی دەستکرد هەموومان بێکار دەکات

24-05-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئیلۆن مەسک رایدەگەیێنێت، لە داهاتوودا ژیریی دەستکرد دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو کارێک بکەن و "هیچ یەکێک لە ئێمە کاری نامێنێت".
 
رۆژی پێنجشەممە 24ـی ئایاری 2024، ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و داهێنکاری بواری تەکنەلۆجیا، لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکی تەکنەلۆژیدا لە پاریس رایگەیاند، "لە باشترین سیناریۆدا، رەنگە هیچ یەک لە ئێمە بەهۆی ژیریی دەستکردەوە کارمان نەمێنێت".
 
مەسک گوتی، "ئەگەر لە داهاتوودا بتەوێت کارێکت هەبێت، دەتوانیت وەکو خولیایەک ئەوە بکەیت، بەڵام ژیریی دەستکرد و رۆبۆتەکان هەموو کارێکت بۆ دەکەن و هەموو خزمەتگوزارییەکت بۆ دابین دەکەن".
 
تواناکانی ژیریی دەستکرد لە چەند ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، پسپۆڕان و شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن کە دەبێت بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بە یاسا رێکبخرێت.
 
مەسک باسی لە نیگەرانییەکانی بەرامبەر بە ژیریی دەستکرد کرد و بە "گەورەترین ترس"ی خۆی ناویبرد و گوتی، "ئەگەر کۆمپیوتەر و رۆبۆتەکان بتوانن هەموو شتێک لەتۆ باشتر بکەن، ژیان هیچ مانایەکی نابێت و هیچ رۆڵێک بۆ مرۆڤەکان نامێنێتەوە".
 
لەگەڵ پەرەسەندنەکانی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد، هۆشداری لەوە دراوە کە ژیریی دەستکرد دەبێتە هۆی ئەوەی چەندین جۆری کار لەنێوبچن، بەڵام لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ توێژەرانی تاقیگەی زانستی کۆمپیوتەر و ژیری دەستکرد MIT لە ئەمریکا رایانگەیاند، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە شوێنەکانی کارکردن زۆر کەمتر پەرەدەسێنێت لەوەی پێشبینی کرابوو. 
 
توێژەرانی تاقیگەکە ئاماژە بەوەش دەکەن، زۆربەی ئەو کارانەی کە چاوەڕوان دەکرێت بە ژیریی دەستکرد بکرێن، لەڕووی ئابوورییەوە سوودیان بۆ خاوەن کارەکان نییە.
 
بەشێک لە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا پێیانوایە، زۆربەی ئەو کارانەی کە پێویستییان بەوەیە هەست و سۆزی مرۆڤ و کارلێکی مرۆڤی لەگەڵدابێت، ناتواندرێت بە ژیریی دەستکرد جێگەیان بگیرێتەوە، وەک بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی و مامۆستاکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەدوای 'تۆڕێکی قاچاخچیی کوردی' دا دەگەڕێن؛ 13 کەسیان دەستگیرکردووە

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی بەدوای ئەو قاچاخچییانەوەن کە بە "تۆڕێکی کوردی عێراقی' ناساندوونی. 500 پۆلیسی ئەڵمانی و 20ی فەرەنسی لە دوو ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر 15 ماڵ و 10 کۆگایان داداوە و 13 کەسیان دەستگیرکردووە.