رووسیا: ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگ تەواوبن، مەرجەکانی ئاشتی بۆ ئۆکراینا دەنێرین

24-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رووسیا رایگەیاند، هەرکات ئاڵوگۆڕی گەورەی دیلەکانی جەنگ لەنێوان هەردوولادا تەواو بوو، مەرجەکانی خۆی بۆ رێککەوتنێکی ئاشتی بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت، بەڵام مەرجەکانی ئاشکرا نەکردن.
 
رووسیا و ئۆکراینا رۆژی هەینی 23ـی ئایار، لە یەکەم بەشی ئاڵوگۆڕی هەزار دیل بەرامبەر بە هەزار دیل کە بەسەر سێ رۆژدا دابەشکراوە، 390 کەسیان ئاڵوگۆڕکرد.
 
هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکە لە هەفتەکانی رابردوودا خێراتر کران. بەرپرسانی رووسی و ئۆکراینی هەفتەی رابردوو لە ئیستەنبووڵ یەکەمین دانوستاندنی رووبەڕوویان لە دوای زیاتر لە سێ ساڵدا کرد.
 
مۆسکۆ هیچ نیشانەیەکی پیشان نەداوە، کە لە داواکارییە زۆرەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە پاشگەز بووبێتەوە، کە وازهێنانی ئۆکراینا لە خواستەکانی بۆ چوونە ناتۆ و رادەستکردنی ئەو خاکانەی، کە ئێستا کۆنترۆڵی دەکات، لەخۆدەگرێت.
 
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی، ئێستا رووسیا "رەشنووسێک ئامادە دەکات کە مەرجەکانی گەیشتن بە رێککەوتنێکی بەردەوام، درێژخایەن و گشتگیر" روون دەکاتەوە.
 
لاڤرۆڤ گوتیشی: "هەر کاتێک ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگ تەواو بوو، ئێمە ئامادە دەبین ئەو رەشنووسە بەڵگەنامەیە رادەستی لایەنی ئۆکراینی بکەین، کە لایەنی رووسی ئێستا کاری کۆتایی لەسەر دەکات."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەوکاتەوەی لە مانگی کانوونی دووەمدا دەستبەکاربووە، هەوڵیداوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە نێوەندگیری بکات، بەڵام نەیتوانیوە هیچ سازشێکی گەورە لە کرێملین وەربگرێت.
 
لەم نێوەندەدا مۆسکۆ بەرەنگاری گوشاری ئەورووپا بۆ ئاگربەستێکی تەواو و بێمەرج لە ئۆکرانیا بووەتەوە، هەروەها بەردەوامیش بووە لە هێرشە سێ ساڵییەکەی، کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.