نۆ وڵاتی ئەورووپی داوای تووندوتۆڵکردنی رێکارەکانی دژ بە کۆچبەران دەکەن

24-05-2025
هێمن عەبدوڵڵا
A+ A-
رووداود دیجیتاڵ 

ئیتاڵیا و دانیمارک و 7 وڵاتی دیکەی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە نامەیەکی هاوبەشدا داوا دەکەن پەیماننامەی ئەورووپی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راڤەکردن و لێکدانەوەدا چاوی پێدابخشێندرێتەوە. 
 
ئەو وڵاتانە مەبەستیان ئەوەیە بە لێکدانەوەی ناتەواو بۆ پەیماننامەکە واکراوە نەرمیی زۆر بەرامبەر کۆچبەران بنوێندرێ.
 
دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ بە پشتبەستن بەو پەیماننامەیە زۆر بڕیاری تووندی وڵاتانی دژی کۆچبەران هەڵوەشاندووەتەوە. بۆنموونە رێگەی لە بەریتانیا گرت کۆچبەران بنێرێتە رواندا.
 
ئێستاش داوا لە دانیمارک دەکات یاساکانی راکێشانی ئەندامانی خێزان لەلایەن کەسێکەوە کە لەو وڵاتە مافی مانەوەی وەرگرتووە ئاسان بکاتەوە.
 
زۆر جار وڵاتێکی واژۆکاری پەیماننامەکە هەوڵیداوە کەسێک دیپۆرت بکاتەوە، بەڵام دادگای ئەورووپا رێگەی لێگرتووە. 46 وڵات پەیماننامەکەیان واژۆ کردووە کە هەر 28 ئەندامەکەی یەکێتیی ئەورووپاشیان تێدایە. سەرکردەکانی ئەورووپا دەڵێن پێویست ناکات هەموو خاڵەکانی ئەو پەیماننامەیە بۆ کۆچبەران کاریان پێبکرێ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.