کرێملین: لێپێچینەوە لەگەڵ چەکدارە یاخیبووەکان ناکەین و پریگۆژین دەچێتە بێلارووس

24-06-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت، لێپێچینەوە لەگەڵ چەکدارانی یاخیبووی ڤاگنەردا ناکات، سەرۆکی گرووپەکەش دوای ئەوەی کە سکاڵا یاساییەکانی دژی هەڵدەوەشێنرێنەوە، رووسیا جێدێڵێت و دەچێتە بێلارووس، دەشڵێت، دانوستاندن لەسەر گۆڕینی پۆستەکانی وەزارەتی بەرگری نەکراوە. 
 
دوای ئەوەی کە یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر پشتڕاستیکردەوە کە جووڵەی چەکدارەکانی بەرەو مۆسکۆ دەوەستێنێت و دەیانگەڕێنێتەوە کامپەکانیان، کرێملین لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "رووسیا لێپێچینەوە لەگەڵ ئەندامانی ڤاگنەردا ناکات."
 
لە راگەیێندراوەکەی کرێملیندا هاتووە: "سەرۆکی ڤاگنەر رووسیا جێدێڵێت و دەچێتە بێلاڕووس، دۆسیەکانی دژیشی هەڵدەوەشێنرێنەوە،" بەڵام باسی لەوەش کردووە، کە ئەوان "نازانن" ئێستا پریگۆژین لە کوێیە. 
 
مۆسکۆ ئاماژە بەوەش دەکات، "یاخیبوونەکە کاریگەری ناخاتە سەر پلانی هێرشی سەر ئۆکراینا."
 
کرێملین هەر لەو راگەیێندراوەدا ئاماژەی بە رۆلی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلارووس کردووە و رایگەیاندووە، "سەرۆکی بێلارووس لە نێوەندگیریکردن لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ سەرۆکی ڤاگنەردا هاوکار بووە."
 
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا رەتیشیدەکاتەوە لەو دانوستاندنانەدا باس لە گۆڕینی پۆستەکانی وەزارەتی بەرگری کرابێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە پریگۆژین، هەریەکە لە سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا و ڤالێری گێراسیمۆڤ، سوپاسالاری ئەو وڵاتەی تۆمەتبارکرد بەوەی کە چەکدارەکانی ڤاگنەری بۆردوومان کردووە.
 
پریگۆژین بە درێژایی شەڕی سۆلیدار و باخمووتیش رەخنەی لە بەرپرسانی سەربازیی رووسیا دەگرت بەوەی کە رێگەیان نەداوە چەک و تەقەمەنیی بە چەکدارەکانی بگەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.